لاندۆ نۆریس بۆ یەکەمجار نازناوی فۆرمولا وەنی بەدەستهێنا

لاندۆ نۆریس بۆ یەکەمجار نازناوی فۆرمولا وەنی بەدەستهێنا

ئاهەنگگیڕانی لاندۆ نۆریس دوای بردنەوەی نازناوی مەیامی جی پی

ئاڤا سپۆرت

 

لاندۆ نۆریس، شۆفێری تیمی ماکلارێن، دوای پێنج ساڵ و 110 پیشبڕكێ، نازناوێکی گەورەی فۆرمولا وەن بەدەستبهێنێت و ببێت بە پاڵەوانی مەیامی جی پی.

 

وێنە گەورەکە: لەم وەرزەدا، لە کۆی پێنج پێشبڕکێدا، ماکس ڤێرشتاپن توانیویەتی چوار پیشبڕکێ بباتەوە، بەڵام نۆریس توانی جیهانی شۆكبکات و پێشبڕکێکە لە ڤێرشتاپنی ڕکابەری لە تیمی ڕێد بووڵ بباتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: نۆریس توانی پیشبڕکێکە بە یەک کاتژمێر و 30 خولەک و 49 چرکە تەواو بکات و بەوەش کۆی خاڵەکانی لە مەیامی جی پی گەیاندە 28 خاڵ و پێشەنگی خولەکەی گرتە ئەستۆ.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەو بردنەوەیەش، ئێستا لە فۆرمولا وەندا نۆریس خاوەنی 83 و هاتەوە پلەی پێنجەمی ریزبەندیی جیهان، کە تاوەکو ئێستا ماکس ڤێرشتاپن لە پلەی یەکەمە و خاوەنی 136 خاڵە. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید