ڕۆما و یۆڤێنتۆس یاریی لوتکە ئەنجام دەدەن

ڕۆما و یۆڤێنتۆس یاریی لوتکە ئەنجام دەدەن

دیمەنێک لە یاریی پێشووی نێوان ڕۆما و یوڤێنتۆس

5 ئایار
ئیتاڵی

ئاڤا سپۆرت

 

ڕۆما دەیەوێت بە بردنەوە لە یۆڤێنتۆس لە کێبڕکێی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بمێنێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: لە ئیتاڵیا و لە لوتکەی یارییەکانی گەڕی 35ی سێریا ئەی ڕووبەڕوو دەبنەوە، بۆ ڕۆمای میواندار بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە بە واتای مانەوەی لە ڕکابەرایەتی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە وەرزی داهاتوو پێنج یانەی ئیتاڵی لە چامپیۆنزلیگی داهاتوو بەشداربن، ڕۆما ئێستا لە پلەی پێنجەمە، بەڵام یارییەک زیاتری لە ئاتالانتا ئەنجامداوە و جیاوازیی نێوانیان تەنیا دوو خاڵە. 

 

لە لایەکی دیکەوە: یۆڤێنتۆس، دۆخی لە دۆخی ڕۆما باشتر نییە، یانەکە لە دوایین چوار یارییدا تامی بردنەوەی نەکردووە و ئەمشەو دەیەوێت سێ خاڵی یارییەکە وەک دیارییەک ببەخشێت بە هاندەرانی. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید

ڕۆما و یۆڤێنتۆس یاریی لوتکە ئەنجام دەدەن

ڕۆما و یۆڤێنتۆس دوو ڕکابەری مێژوویین لە ئیتاڵیا و ئەمشەو یاریی لوتکەی خولی ئیتاڵی ئەنجام دەدەن.
5 ئایار