هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پێشهاتەکانی یاریی پاریس سانجێرمان و ئاتالانتا
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ بە میوانداریکردنی ئاتالانتا لە باخچەی شازادەکان دەست بە چامپیۆنزلیگ دەکات.
چیرۆکە سەرەکییەکە: پاریس سانجێرمان ئەمشەو لە یەکەم گەڕی چامپیۆنزلیگ کاتژمێر 22:00 میوانداری ئاتالانتا دەکات، تیمەکەی لویس ئێنریکی بە دۆخێکی نایابدا تێدەپەڕێت، بەڵام بۆ ئەم یارییە لە سێ یاریزانی گرنگ و کاریگەری بێبەش دەبێت، ئەوانیش عوسمان دێمبێلێ، دێزری دوێ و خڤیچا کڤاراتسخێلیا. لە لایەکی دیکەوە یانەکەی ئیڤان یوریچ لە دۆخێکی زۆر باشدا نییە.
زانیاریی زیاتر: پاریس سانجێرمان لە لیگ ئا لە چوار یاریی 12 خاڵی تەواوی کۆکردووەتەوە و سەرجەم یارییەکان براوە بووە. هەرچی ئاتالانتایە پێنج خاڵی لە بردنەوەیەک و دوو یەکسانبوونی سێریا ئا کۆکردووەتەوە.
ئەمەش بزانە: پاریس سانجێرمان و ئاتالانتا لە ڕابردوودا یەکجار ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، ئەویش چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی وەرزی 2019-2020 بوو، کاتێک یانە فەڕەنسییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراو:
پاریس سانجێرمان: لوکاس شێڤالیێ، ئەشرەف حەکیمی، مارکینیۆس، پاچۆ، نونۆ مێندێش، جواو نێڤێش، ڤیتینیا، فابیان رویز، ئیبراهیم ئمبایێ، گۆنچالۆ ڕامۆس، برادلی بارکۆلا.
ئاتالانتا: مارکۆ کارنێسێچی، جیۆرجیۆ سکالڤینی، ئیساح هاین، بێرات جیمسیتی، راول بێلانۆڤا، مارتن دی رۆن، ماریۆ پاسالیچ، نیکۆلا زالیوسکی، چارلس دی کێتلارێ، دانیێل مالدینی، نیکۆلا کرستۆڤیچ.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.