پێشهاتەکانی یاریی ئینتەر میلان و کرێمۆنێسی

پێشهاتەکانی یاریی ئینتەر میلان و کرێمۆنێسی
4 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

ئینتەر میلان لەنێو یاریگای جۆسێپی میازا ڕووبەڕووی کرێمۆنێسی دەبێتەوە.


چیرۆکی سەرەکی: ئینتەر میلان لە یارییەکانی گەڕی شەشەمی سێریا ئا، ئەمشەو کاتژمێر 07:00 ڕووبەڕووی یانەی کرێمۆنێسی دەبێتەوە. ئینتەر میلان ئەم وەرزە لە سێریا ئا بە دۆخێکی تاڕادەیەک ناجێگیردا تێدەپەڕێت، هەرچی کرێمۆنێسییە وەکو یانەیەکی تازە سەرکەوتوو دۆخێکی باشی هەیە.

زانیاریی زیاتر: ئینتەر میلان لە سێریا ئا لە کۆی پێنج یاریی نۆ خاڵی کۆکردووەتەوە و دوو شکستیشی تۆمارکردووە. کرێمۆنێسی بە هەمان ژمارەی یاریی دوو بردنەوە و سێ یەکسانبوونی هەیە، توانیویەتی نۆ خاڵ کۆبکاتەوە.

ئەمەش بزانە: ئینتەر میلان لە ڕابردوودا سێجار ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، هەرسێ جارەکە ئینتەر براوە بووە، توانیویەتی نۆ گۆڵ تۆمار بکات و سێ گۆڵیشی لێکراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئینتەر میلان بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی مارکۆس تورامی فەڕەنسی بێبەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراو:
ئینتەر میلان: سۆمەر، ئاکانجی، دی فرێی، باستۆنی، دومفریس، فراتێسی، بارێلا، میختاریان، دیمارکۆ، لاوتارۆ مارتینێز، بۆنی.

کرێمۆنێسی: سیلڤێستری، سێچیرینی، باسچیرۆتۆ، بیانچێتی، موسۆلینی، بۆندۆ، گراسی، پێزیلا، ڤازکێز، جۆنسن، ساناباریا.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ