ئینتەر میلان چوارەم سەرکەوتنی نووسییەوە

ئینتەر میلان چوارەم سەرکەوتنی نووسییەوە
5 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

ئینتەر میلان لە گەڕی شەشەمی سێریا ئا، لەنێو یاریگای خۆیدا بردنەوەی بەدەستهێنا.


چیرۆکی سەرەکی: ئینتەر میلان لە گەڕی شەشەمی سێریا ئا لەنێو یاریگای جۆسێپی میازا میوانداریی کرێمۆنێنسی کرد، ئینتەر بە ئەنجامی 4-1 یارییەکەی بردەوە و چوارەم سەرکەوتنی نووسییەوە.

زانیاریی زیاتر: ئینتەر، بە شێوەیەکی نایاب دەستی بە یارییەکە کرد و لە خولەکی 6 لاوتارۆ مارتینێز بە ئەسیستێکی ئانجی یوان بۆنی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی یانەکەی تۆمارکرد. پاشان لە خولەکی 38 ئینتەر گورزێکی دیکەی وەشاند و بۆنی بە لێدانی سەر جیاوازییەکەی کرد بە دوو هێندە.

لە گێمی دووەم: ئینتەر بە هەمان ئاستی بەرزەوە دەرکەوت و لەخولەکی 55 فێدەریکۆ دیمارکۆ سێیەم گۆڵی نێرازۆری تۆمارکرد. پاشان لە خولەکی 57 نیکۆلا بارێلا دەرکەوت و چوارەم گۆڵی یانەی خانەخوێی تۆمارکرد. لە خولەکی 87 کرێمۆنێنسی تەنیا گورزی خۆی وەشاند و فێدەریکۆ بۆنازۆلی گۆڵی یەکەمی یانەی میوانی تۆمارکرد، بەڵام یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات و ئینتەر سێ خاڵی دیکەی بۆسەر حیسابەکەی زیادکرد.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ