یوڤی و میلان لووتکەی سێریا ئا ئەنجام دەدەن

یوڤی و میلان لووتکەی سێریا ئا ئەنجام دەدەن
5 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

یوڤێنتوس و ئەیسی میلان لە گەڕی شەشەمی سێریا ئا یاریی لووتکەی خولەکە ئەنجام دەدەن.


چیرۆکە سەرەکی: ئەی سی میلانی لە گەڕی شەشەمی سێریا ئا، دوایین یاریی گەڕ و لووتکەی خولەکە لە کاتژمێر 21:45 خولەک ئەنجام دەدات و دەبێتە میوانی یوڤێنتۆس. میلان لە سێریا ئا بە دۆخێکی باشدا تێدەپەڕێت، هەرچی یوڤێنتۆسە دۆخێکی مامناوەند بەڕێدەکات.

زانیاریی زیاتر: میلان لە سێریا لە کۆی پێنج یاریی 12 خاڵی کۆکردووەتەوە، چوار یاریی بردووەتەوە و یارییەکیش شکستی هێناوە. یوڤێنتۆسیش بە هەمان ژمارەی یاریی سێ بردنەوە و دوو یەکسانبوونی هەیە، توانیویەتی 11 خاڵ کۆبکاتەوە.

ئەمەش بزانە: میلان و یوڤێنتۆس لە ڕابردوودا 181 یارییان لە سێریا ئا بەرامبەر یەکدی ئەنجام داوە، یوڤی بە 69 بردنەوە باڵادەستە و میلانیش 53 بردنەوەیان هەیە، لە 59 یارییشدا یەکسانبوونە. یوڤی 246 گۆڵی تۆمارکردووە و میلانیش 227 گۆڵی تۆمارکردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ئەم یارییە میلان بەهۆی ڕاگیرانەوە لە تواناکانی پێرڤیس ئێستوپینان بێبەش دەبێت، لەلایەکی دیکەوە یوڤێنتۆس هەریەکە لە گێلسن برێمەر، خوان کاباڵ، میلیک و میرێتیی پێکانن و ئامادە نابن.

پێکهاتەی پێشبینیکراو:
میلان: ماینان، تومۆری، گابیا، پاڤلۆڤیچ، سالیمەیکەرز، فۆفانا، مۆدریچ، ڕابیۆ، بارتێساگی، خیمینێز، پۆلیسیچ.

یوڤێنتۆس: دی گرێگۆریۆ، گاتی، ڕووگانی، کێڵی، کالولو، مەککین، لۆکاتێلی، کامبیاسۆ، کۆنسێساو، یەڵدز، جۆناسان دەیڤد.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ