هەڵبژاردەکان بۆتۆ
هۆڵشتاین کیێل توانی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بگاتە بۆندێسلیگا
شەیری بکە لە:

ئاهەنگگێڕانی هاندەرانی یانەی هۆڵشتاین کیێل
ئاڤا سپۆرت
هۆڵشتاین کیێلیانەیەکی پلە دووی ئەڵمانیایە و توانی بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بگات بە بۆندێسلیگا.
وێنە گەورەکە: یانەی هۆڵشتاین کیێل توانی بۆیەکەمجار لە مێژوویدا بگات بە خولی بۆندێسلیگا، ئەوەش دوای ئەوەی توانی بەرامبەر یانەی دوسێلدۆرف بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبێت و لە پێشەنگی خولی پلە دووی ئەڵمانیا بمێنێتەوە.
زانیاریی زیاتر: هۆڵشتاین کیڵ پێشتر لە ساڵی 1912 نازناوی خولی ئەڵمانی بەدەستهێناوە، بەڵام لە ساڵی 1964ەوە کە ناوی خولی ئەڵمانی دەگۆڕێت بۆ بۆندێسلیگا، هۆڵشتاین نەیتوانیوە سەربکەوێت بۆ ئەو خولە و ئەمە دەبێتە یەکەمجار لە مێژووی یانەکە لە بۆندێسلیگا بەشداری بکات.
باکگراوند: لە سەرەتای یارییەکەوە یانەی هۆڵشتاین توانی گۆڵێک تۆماربکات و هیوای یانەکە بۆ بسەرکەوتن زیاتر بکات، پاشان لە خولەکی 70 یانەی دوسێلدۆرف توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە و ترسی خستە نێو دڵی هاندەرانی یانەکەوە، بەڵام یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات و دوای فیکەی کۆتایی ناوبژیوان هاندەران ڕژانە نێو یاریگا و دەستیان بە ئاهەنگگێڕان کرد.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.