هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئینتەر مەیامی بەردەوامە لە بردنەوە
شەیری بکە لە:

دیمەنێک لە یارییەکەی نێوان ئینتەر مەیامی و مۆنتریاڵ
ئاڤا سپۆرت
ئینتەر مەیامی درێژەی بە زنجیرە بردنەوەکانی دا و توانی لە نێو خاکی کەنەدا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی مۆنتریاڵ بباتەوە.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای یارییەکەوە مۆنتریاڵی میواندار توانی جڵەوی یارییەکە بگرێتە دەست و لە خولەکەکانی 22 و 32 دوو گۆڵیان تۆمارکرد، پاشان ئینتەر مەیامی توانی ڕیمۆنتادا بکات و لە خولەکەکانی 44 و 47ی گێمی یەکەم دوو گۆڵیان تۆمارکرد و ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە.
زانیاریی زیاتر: لە جێمی دوووەمدا مەیامی ئاستێکی باشێ پێشکەش کرد و توانی لە خولەکی 59 گۆڵی سێیەم تۆماربکات، گۆڵەکانی مەیامی لەلایەن ماتیاس ڕۆخاس، لویس سوارێز و بێنجامین کرێماچی تۆمارکران.
لە لایەکی دیکەوە: یارییەکە بۆ لیۆنێل مێسی جیاواز بوو، چونکە ئەمە یەکەم یاریی بوو لە ساڵی 2024دا مێسی بەشداری بکات و نەتوانێت هیچ گۆڵ و ئەسیستێک تۆماربکات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.