هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئایندۆڤن دوای شەش ساڵ بووە پاڵەوانی هۆڵەندا
شەیری بکە لە:

ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئاندۆڤن
ئاڤا سپۆرت
یانەی پی ئێس ڤی ئایندۆڤن، توانی ببێت بە پاڵەوانی خولی هۆڵەندی، دوای ئەوەی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی سپارتا رۆتێردامی بردەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: پێش کۆتایی هاتنی خولی هۆڵەندی بە دوو یاری، پی ئێس ڤی توانی نازناوەکە یەکلا بکاتەوە و بۆ جاری 25م لە مێژوویدا و دوای شەش دابڕان بووەوە بە پاڵەوانی هۆڵەندا.
زانیاریی زیاتر: پی ئێس ڤی لەم وەرزەدا لە کۆی 32 یارییدا توانیویەتی 28 بردنەوە تۆماربکات و تەنیا یەک شکستی هەبووە بە درێژایی وەرزەکە، یانەکە خاوەنی 87 خاڵە و پێش کۆتایی هاتنی وەرزەکە نازناوەکەی یەکلاکردەوە.
لە لایەکی دیکەوە: لوک دی یۆنگ وەرزێکی نایاب لەگەڵ پی ئێس ڤی بەڕێدەکات و لەم وەرزەدا خاوەنی 27 گۆڵ و 15 ئاسیستە، بەوەش پالێوراوە بۆ بردنەوە خەلاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی هۆڵەندی.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.