هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پێشهاتەکانی یاریی ڕیاڵ مەدرید و لیڤانتی
شەیری بکە لە:

لیڤانتی - ڕیاڵ مەدرید 22:30
ئاڤا سپۆرت
ڕیاڵ مەدرید گەشتی ڤالێنسیا دەکات و لە ئەرکێکی قورسدا ڕووبەڕووی لیڤانتی دەبێتەوە.
چیرۆکە سەرەکی: ڕیاڵ مەدرید لە گەڕی شەشەمی لالیگا لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی لیڤانتی. مێرێنگێ لە لالیگا بە دۆخێکی نایابدا تێدەپەڕێت، بەڵام لیڤانتی لە دۆخێکی خراپدایە.
زانیاریی زیاتر: ڕیاڵ مەدرید لە لالیگا بە پێنج بردنەوە 15 خاڵی تەواوی کۆکردووەتەوە، دە گۆڵی تۆمارکردووە و دوو گۆڵیشی لەسەر تۆمارکراوە. لیڤانتیش بە هەمان ژمارەی یاریی چوار خاڵی بە سێ شکست، یەکسانبوونێک و شکستێک کۆکردووەتەوە.
ئەمەش بزانە: ڕیاڵ مەدرید لە دوایین پێنج یارییدا بەرامبەر لیڤانتی، دوو بردنەوەی بەدەستهێنا و دوو یارییش شکستی هێناوە، لە یارییەکیشدا یەکسانبوونە. دوایین بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2022 کاتێک مێرێنگێ بە شەش گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەدەستهێنا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕیاڵ مەدرید بۆ ئەم یارییە لە تواناکانی ئەنتۆنیۆ ڕودیگێر، فێرلاند مێندی و ترێنت ئەلیکساندەر ئارنۆڵد بێبەش دەبێت، بەڵام دین هاوسن سزاکەی کۆتایی هاتووە و گەڕاوەتەوە، هەروەها هەریەکە لە کاماڤینگا و بێلینگهام بەتەواوی ئامادەن.
پێکهاتەی پێشبینیکراو:
ڕیاڵ مەدرید: تیبۆ کۆرتوا، دانی کارڤاخال، ڕاول ئاسێنسیۆ، دین هاوسن، فران گارسیا، فێدی ڤاڵڤێردی، ئێدواردۆ کاماڤینگا، ئاردا گولەر، برایم دیاز، کیلیان ئمباپێ، ڕۆدریگۆ.
لیڤانتی: ماتیو ڕیان، جێرێمی تۆلجان، ئونای ئێلگێزابال، ماتیاس مۆرێنۆ، ئادریان دێلا فۆنتێ، مانوێل سانچێز، کارلۆس ئەلڤارێز، ئۆریۆل رێی، پابلۆ مارتینێز، ئیتا ئیۆنگ، ئیڤان ڕۆمێرۆ.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.