ئارسناڵ ئەستێرەیەکی لەدەستدا

ئارسناڵ ئەستێرەیەکی لەدەستدا
23 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت

ئارسناڵ بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر مادوێکی لەدەست دەدات.

چیرۆکە سەرەکی: ئارسناڵ لە گەڕی پێنجەمی پرێمەرلیگ لەنێو یاریگای ئیماراتس میوانداریی مانچستەر سیتی کرد و بە گۆڵێک یەکسانبوون، دوای تەواوبوونی نیوەی یەکەم میکێل ئارتێتای ڕاهێنەر بەهۆی ئازارەوە بە ناچاری گۆڕانکاری بە نۆنی مادوێکی کرد و بوکایۆ ساکا هاتە یاریگاوە.

زانیاریی زیاتر: نۆنی مادوێکی بەهۆی ئەو پێکانەی لە ئەژنۆیدا دووچاری بووە بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، ئەمەش واتا دابڕانی یاریزانە ئینگلیزییەکە لە نزیکەی 11 یاریی یانەکەیدا.

ئەمەش بزانە: مادوێکی پێشبینی دەکرێت لە یارییەکانی بەرامبەر پۆرت ڤەیل، نیوکاسڵ، ئۆڵۆمپیاکۆس، وێستهام، فوڵهام، ئەتلەتیکۆ مەدرید، کریستاڵ پاڵاس، بێرنلی، سلاڤیا پراگ، سەندەرلاند و تۆتنهام داببڕێت.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ