هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پێشهاتەکانی یاریی لو کلاسیک
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
فەڕەنسا لە یاریگای ئۆرانج ڤێلۆدرۆم یاریی لووتکە و لو کلاسیک بەخۆیەوە دەبینێت.
چیرۆکە سەرەکی: پاریس سانجێرمان لە گەڕی پێنجەمی لیگ ئا دەبێتە میوانی مارسیلیا و لو کلاسیک ئەنجام دەدەن. پاریس سانجێرمان لە لیگ ئا بە دۆخێکی نایابدا تێدەپەڕێت، هەرچی مارسیلیایە دۆخێکی مامناوەند بەڕێدەکات.
زانیاریی زیاتر: پاریس سانجێرمان لە لیگ ئا لە کۆی چوار یاریی 12 خاڵی تەواوی کۆکردووەتەوە، سەرجەم یارییەکان براوە بووە و 10 گۆڵیشی تۆمارکردووە. مارسیلیاش بە هەمان ژمارەی یاریی دوو بردنەوە و دوو شکستی هەیە، توانیویەتی شەش خاڵ کۆبکاتەوە.
ئەمەش بزانە: مارسیلیا و پاریس سانجێرمان لە ڕابردوودا 91 یارییان لە لیگ ئا بەرامبەر یەکدی ئەنجام داوە، تیمەکەی پایتەخت بە 39 بردنەوە باڵادەستن و مارسیلیاش 32 بردنەوەی هەیە، لە 20 یارییشدا یەکسانبوونە. پی ئێس جی 130 گۆڵی تۆمارکردووە و مارسیلیاش 106 گۆڵی تۆمارکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاریس بۆ ئەم یارییە لە تواناکانی جواو نێڤێش، دێزری دوێ، عوسمان دێمبێلێ و برادلی بارکۆلا بێبەش دەبێت، لەلایەکی دیکەوە مارسیلیا بەبێ حەمید تراورێ میوانداری پاریس دەکات.
پێکهاتەی پێشبینیکراو:
پاریس سانجێرمان: لوکاس چێڤالیێ، نونۆ مێندێش، پاچۆ، مارکینیۆس، ئەشرەف حەکیمی، فابیان رویز، ڤیتینیا، زایر ئێمری، برادلی بارکۆلا، سێنی مایولو، خڤیچا کڤاراتسخێلیا.
مارسیلیا: جێرۆنیمۆ ڕولی، ئەمیر موریلۆ، بێنیامین پاڤارد، لیۆناردی بالێردی، فاکوندۆ مێدینا، ئەنخێل گۆمێز، جیۆفرێی کۆندۆگبیا، مەیسن گرینوود، بیلال نەدیر، تیمۆتی ویا، پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.