هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئەلکاراز و تیمی ئەوروپا شکستیان هێنا
شەیری بکە لە:

کارلۆس ئەلکاراز & تایلەر فریتز
ئاڤا سپۆرت
کارلۆس ئەلکاراز لە ڕۆژی دووەمی جامی لەیڤەر شکستی هێنا.
چیرۆکە سەرەکی: جامی لەیڤەر پێی نایە ڕۆژی دووەمەوە و لەسەر ئاستی تاکەکەسی کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی لە تیمی ئەوروپا و تایلەر فریتزی ئەمریکی لە تیمی جیهان ڕووبەڕووی یەکدی بوونەوە.
زانیاریی زیاتر: تایلەر فریتز لە سەرەتاوە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و هەمووانی شۆککرد، کۆمەڵەی یەکەمیشی بە ئەنجامی 6-3 خاڵ بەدەستهێنا، لە کۆمەڵەی دووەم کاتێک هەمووان چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەلکاراز بوون، بەڵام فریتز درێژەی بە ئاستە بەرزەکەیدا و ئەو کۆمەڵەیەشی 6-2 لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە.
ئەمەش بزانە: تیمی جیهان بەم بردنەوە کۆی خاڵەکانی گەیاندە نۆ خاڵ و لە پێش تیمی ئەوروپاوەیە کە تەنیا سێ خاڵیان بەدەستهێناوە، تیمەکە تەنیا پێویستی بە چوار خاڵی دیکەیە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی جامەکە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.