ئارسناڵ بەر لە یاریی لووتکە مژدەیەکی خۆشی پێگەیشت

ئارسناڵ بەر لە یاریی لووتکە مژدەیەکی خۆشی پێگەیشت

بوکایۆ ساکا & ڕیکاردۆ کالافیۆری

21 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت

ئارسناڵ بەر لە یاریی لووتکە بەرامبەر مانچستەر سیتی ئەستێرەیەکی لە پێکان گەڕایەوە.


چیرۆکە سەرەکی: ئارسناڵ لە گەڕی پێنجەمی پرێمەرلیگ لەنێو یاریگای ئیماراتس میوانداری مانچستەر سیتی دەکات، بۆ ئەم یارییە بوکایۆ ساکا ئەستێرەی تۆپهاوێژەکان لە پێکان چاکبووەتەوە و گەڕاوەتەوە ڕاهێنانەکانی یانەکە.

زانیاریی زیاتر: بوکایۆ ساکا لە گەڕی دووەمی پرێمەرلیگ بەرامبەر لیدز یونایتد دووچاری پێکان بوو و لە خولەکی 53 بەناچاری یاریگای جێهێشت، بەو هۆیەوە نەیتوانی بەشداری گەڕی سێیەم و چوارەمی پرێمەرلیگ، هەروەها گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ بکات.

ژمارەکان دەڵێن: بوکایۆ ساکا 12 یاریی بەرامبەر مانچستەر سیتی ئەنجامداوە و تێیدا بەشداری چوار گۆڵی کردووە، دوو گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵێکیشی دروستکردووە، بەڵام لە کۆی ئەم یاریانە تەنیا بردنەوەیەک و دوو یەکسانبوونی هەیە، لە بەرامبەردا نۆ یاریی شکستی هێناوە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ