هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پێشهاتەکانی یاریی بەرشەلۆنە و خیتافی
شەیری بکە لە:

بەرشەلۆنە - خیتافی کاتژمێر 22:00
ئاڤا سپۆرت
بەرشەلۆنە لە گەڕی پێنجەمی لالیگا میوانداریی خیتافیی مەدریدی دەکات.
چیرۆکە سەرەکی: بەرشەلۆنە لە گەڕی پێنجەمی لالیگا لەنێو یاریگای یۆهان کرۆیف ڕووبەڕووی خیتافی دەبێتەوە. بەرشەلۆنە لە لالیگا بە دۆخێکی باشدا تێدەپەڕێت، خیتافیش لەسەر ڕێگە ڕاستەکەیە.
زانیاریی زیاتر: بەرشەلۆنە لە لالیگا لە کۆی چوار یاریی 10 خاڵی کۆکردووەتەوە، سێ یاریی بردووەتەوە و یارییەکیش یەکسانبووە. خیتافیش بە هەمان ژمارەی یاریی سێ یاریی بردووەتەوە و یارییەکیش دووچاری شکست بووەتەوە، توانیویەتی نۆ خاڵ کۆبکاتەوە.
ئەمەش بزانە: بەرشەلۆنە و خیتافی لە ڕابردوودا 40 یارییان لە لالیگا بەرامبەر یەکدی ئەنجام داوە، بلوگرانا بە 27 بردنەوە باڵادەستن و خیتافیش تەنیا سێ بردنەوەی هەیە، لە 10 یارییشدا یەکسانبوونە. بەرشەلۆنە 82 گۆڵی تۆمارکردووە و خیتافیش تەنیا 25 گۆڵی تۆمارکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرشەلۆنە بۆ ئەم یارییە لە تواناکانی لامین یاماڵ، ئەلیخاندرۆ باڵدی و گاڤی بێبەش دەبێت، گومان لە بەشداریکردنی پاو کوبارسیش هەیە، لە خیتافیش بەهۆکاری تایبەتی گومان لە بەشداریکردنی خوانمی هەیە.
پێکهاتەی پێشبینیکراو:
بەرشەلۆنە: خوان گارسیا، ژولێس کوندێ، ئێریک گارسیا، ئاندریاس کریستینسن، جێرارد مارتن، مارک کاسادۆ، پێدری، ڕافینیا، دانی ئۆلمۆ، مارکۆس ڕاشفۆرد، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی.
خیتافی: داڤید سۆریا، دیێگۆ ڕیکۆ، عەبدولکەبیر ئەبقار، دۆمینگۆس دوارتێ، جێنێ، کیکۆ، ماورۆ ئارامباری، ماریۆ مارتین، لویس میلا، بۆرخا مایۆرال، ئادریان لیسۆ.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.