هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پێشهاتەکانی یاریی ئارسناڵ و مانچستەر سیتی
شەیری بکە لە:

ئارسناڵ - مانچستەر سیتی کاتژمێر 18:30
ئاڤا سپۆرت
ئارسناڵ و مانچستەر سیتی لە گەڕی پێنجەمی پرێمەرلیگ یاریی لووتکەی خولەکە ئەنجام دەدەن.
چیرۆکە سەرەکی: ئارسناڵ لە گەڕی پێنجەمی پرێمەرلیگ لەنێو یاریگای ئیماراتس میوانداریی مانچستەر سیتی دەکات. گەنەرز لە پرێمەرلیگ بە دۆخێکی باشدا تێدەپەڕێت، هەرچی سیتیزنە دۆخێکی مامناوەند بەڕێدەکات.
زانیاریی زیاتر: ئارسناڵ لە پرێمەرلیگ لە کۆی چوار یاریی نۆ خاڵی کۆکردووەتەوە، سێ یاریی بردووەتەوە و شکستێکیشی تۆمارکردووە. مان سیتیش بە هەمان ژمارەی یاریی دوو بردنەوە و دوو شکستی هەیە، توانیویەتی شەش خاڵ کۆبکاتەوە.
ئەمەش بزانە: ئارسناڵ و مانچستەر سیتی لە ڕابردوودا 56 یارییان لە پرێمەرلیگ بەرامبەر یەکدی ئەنجام داوە، تۆپهاوێژەکانی لەندەن بە 25 بردنەوە باڵادەستن و شین پۆشەکانی مانچستەریش 19 بردنەوەیان هەیە، لە 12 یارییشدا یەکسانبوونە. ئارسناڵ 81 گۆڵی تۆمارکردووە و مان سیتیش 74 گۆڵی تۆمارکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئارسناڵ بۆ ئەم یارییە لە تواناکانی بوکایۆ ساکا، کای هاڤێرتز بێبەش دەبێت و هەریەکە لە مارتن ئۆدیگارد و بێن وایتیش گومان لە بەشداریکردنیان هەیە، بەڵام ویلیام سالیبا گەڕاوەتەوە و پێشبینی دەکرێت سەرەکی بێت، لەلایەکی دیکەوە مانچستەر سیتی بەبێ ئایت نوری، عومەر مەرمووش، ڕەیان شەرقی و ماتیۆ کۆڤاسیچ دەچێتە لەندەن و جۆن ستۆنسیش گومان هەیە بەشداریی بکات.
پێکهاتەی پێشبینیکراو:
ئارسناڵ: دەیڤد ڕایا، جوریێن تیمبەر، ویلیام سالیبا، گابریێل ماگەلایش، ڕیکاردۆ کالافیۆری، میکێل مێرینۆ، مارتن زوبێمێندی، دێکلان ڕایس، نۆنی مادوێکی، ڤیکتۆر گیۆکێرێش، گابریێل مارتینێلی.
مانچستەر سیتی: جیجیۆ دۆناڕۆما، عەبدولقادری خوسانۆڤ، یۆشکۆ گڤاردیۆڵ، ڕۆبن دیاز، نیکۆ ئۆریێلی، ڕۆدری، جێرێمی دۆکو، فیل فۆدن، تیجانی ڕێندەرز، بێرناردۆ سیلڤا، ئێرلینگ هاڵاند.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.