هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پێشهاتەکانی یاریی مانچستەر یونایتد و چێڵسی
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
مانچستەر یونایتد و چێڵسی لە گەڕی پێنجەمی پرێمەرلیگ ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.
چیرۆکە سەرەکی: مانچستەر یونایتد لە گەڕی پێنجەمی پرێمەرلیگ لەنێو یاریگای ئۆڵد ترافۆرد میوانداری چێڵسی دەکات. بلوز لە پرێمەرلیگ بە دۆخێکی مامناوەند تێدەپەڕێت، لە لایەکی دیکەوە شەیتانە سوورەکان بە دۆخێکی خراپدا گوزەر دەکەن.
زانیاریی زیاتر: مانچستەر یونایتد لە پرێمەرلیگ لە کۆی چوار یاریی چوار خاڵی کۆکردووەتەوە بە دوو شکست، بردنەوەیەک و یەکسانبوونێک. چێڵسیش بە هەمان ژمارەی یاریی دوو بردنەوە و دوو یەکسانبوونی هەیە، توانیویەتی هەشت خاڵ کۆبکاتەوە.
ئەمەش بزانە: مانچستەر یونایتد و چێڵسی لە ڕابردوودا 66 یارییان لە پرێمەرلیگ بەرامبەر یەکدی ئەنجام داوە، شین پۆشەکانی لەندەن بە 20 بردنەوە باڵادەستن و سوور پۆشەکانی مانچستەریش 19 بردنەوەیان هەیە، لە 27 یارییشدا یەکسانبوونە. چێڵسی 82 گۆڵی تۆمارکردووە و مان یونایتدیش 85 گۆڵی تۆمارکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانچستەر یونایتد بۆ ئەم یارییە لە تواناکانی دیۆگۆ دالۆت و لیساندرۆ مارتینێز بێبەشە، بەڵام ماتیوس کونیا و مەیسن ماونت گەڕاونەتەوە و ئامادەن، لەلایەکی دیکەوە چێڵسی بەبێ لێڤی کۆلویل، لیام دێلاپ و بادیاشیلی دەچێتە یارییەکەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراو:
مانچستەر یونایتد: ئالتای بایندیر، لێنی یۆرۆ، دی لێخت، لوک شاو، نەسیر مەزراوی، کاسێمیرۆ، برونۆ فێرناندێش، پاتریک دۆرگو، برایان مبۆمۆ، ئامەد دیالۆ، بێنیامین شێشکۆ.
چێڵسی: ڕۆبێرت سانچێز، مارک کۆکۆرێیا، تۆسین ئادارابیۆیۆ، تریڤۆ چالۆبا، مالۆ گوستۆ، مۆیسیس کایسیدۆ، ئێنزۆ فێرناندێز، پێدرۆ نێتۆ، کۆڵ پاڵمەر، ئێستیڤاو، جواو پێدرۆ.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.