پێشهاتەکانی یاریی لیڤەرپووڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید

پێشهاتەکانی یاریی لیڤەرپووڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید
17 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت

لیڤەرپووڵ بە میوانداریکردنی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەنێو ئەنفێڵد دەست بەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دەکات.

چیرۆکە سەرەکییەکە: لیڤەرپووڵ لە یەکەم گەڕی چامپیۆنزلیگ کاتژمێر 22:00 میوانداری ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات، تیمەکەی ئارنێ سڵۆت بە دۆخێکی نایابدا تێدەپەڕێت. لە لایەکی دیکەوە کوڕانی سیمیۆنی لە دۆخێکی لەباردا نین.

زانیاریی زیاتر: لیڤەرپووڵ لە پرێمەرلیگ لە چوار یاریی 12 خاڵی تەواوی کۆکردووەتەوە و سەرجەم یارییەکان براوە بووە. هەرچی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە چوار یاریی لالیگادا تەنیا یەک بردنەوەی هەیە، دووجار یەکسانبووە و یارییەکیش شکستی هێناوە، خاوەنی تەنیا هەشت خاڵە.

ئەمەش بزانە: لیڤەرپووڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ڕابردوودا هەشتجار ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، هەریەکەیان سێ بردنەوەیان هەیە و دووجاریش یەکانبوونە، ڕێدز 11 گۆڵی تۆمارکردووە و ڕۆخێ بلانکۆسیش 10 گۆڵی تۆمارکردووە.

پێکهاتەی پێشبینیکراو:
لیڤەرپووڵ: ئەلیسن بێکەر، جێرێمی فریمپۆنگ، ئیبراهیما کۆناتێ، ڤێرجل ڤان دایک، میلۆس کێرکێز، ڕایان گراڤینبێرگ، دۆمێنیک سۆبۆسلای، محەممەد سەڵاح، فلۆریان ڤێرتز، کۆدی گاکپۆ، هوگۆ ئێکیتیکێ.
ئەتلەتیکۆ مەدرید: یان ئۆبلاک، ماتیۆ ڕوگێری، کیلیمێنت لینگلێ، لی نۆرماند، مارکۆس یۆرێنتی، نیکۆلاس گۆنزالێز، کۆکی، پابلۆ باریۆس، گیلیانۆ سیمیۆنی، ئەلیکساندەر سۆرلۆس، ئەنتوان گریزمان.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ