هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ڕیاڵ مەدرید ئەستێرەیەکی لەدەستدا
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی پێکانی ترێنت ئەلیکساندەر ئارنۆڵدی بەرگریکاری یانەکەی ڕاگەیاند.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ڕیاڵ مەدرید شەوی ڕابردوو بەرامبەر مارسیلیا یەکەم گەڕی چامپیۆنزلیگی ئەنجامدا و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردییەوە، بەڵام لەو یارییەدا ئەلیکساندەر ئارنۆڵدی بەهۆی پێکانەوە لەدەستدا و لە خولەکی پێنج بە ناچاری یاریگای جێهێشت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئارنۆڵد بەهۆی پێکانی ماسوولکەوە شەش بۆ هەشت هەفتە، واتە نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ترێنت لە یارییەکانی، ئیسپانیۆڵ، لیڤانتی، ئەتلەتیکۆ مەدرید، کایرات ئەلماتی، ڤیاڕیاڵ، خیتافی، یوڤێنتۆس، بەرشەلۆنە بێبەش دەبێت، هەروەها بۆ یارییەکانی ڤالێنسیا و لیڤەرپووڵیش گومان لە بەشداریکردنی هەیە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.