مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە پۆرتوگال

مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە پۆرتوگال

جۆزێ مۆرینیۆ، ئێستیادۆ دا لوز

17 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت

بەنفیکا زۆر نزیکە گرێبەست لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆ واژۆ بکات و بیکاتە ڕاهێنەری نوێی یانەکە.

چیرۆکە سەرەکی: شەوی ڕابردوو لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا، بەنفیکا لەنێو یاریگای خۆیدا 3-2 بەرامبەر قەرەباگی ئازەرباینجانی شکستی هێنا و دوای یارییەکە ڕاستەوخۆ برۆنۆ لاژی ڕاهێنەر لە کارەکەی دوورخرایەوە.

زانیاریی زیاتر:
بەنفیکا بۆ ڕاهێنەری نوێی یانەکە، لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی دەستی بە گفتوگۆ کردووە، کە ئەویش دوای دوورخستنەوەی لە یانەی فەنارباخچە، لە ئێستادا بێکارە.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت:
جۆزێ مۆرینیۆ دەرگای بەڕووی بەنفیکادا کردووەتەوە و دەیەوێت بگەڕێتەوە کاری ڕاهێنەرایەتی، دوای نزیکەی 25 ساڵ لە ڕاهێنەرایەتیکردن، ڕازییبووە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئەو شوێنەی یەکەمجار تێیدا دەستی بە ڕاهێنەرایەتیکرد.

ئەمەش بزانە:
مۆرینیۆ ساڵی 2000 بۆ یەکەمجار بووە ڕاهێنەر و لە یانەی بەنفیکاوە دەستیپێکرد، پاشان بۆ یانەکانی لێیریا، پۆرتۆ، چێڵسی، ئینتەر، ڕیاڵ مەدرید، چێڵسی، مانچستەر یونایتد، تۆتنهام، ڕۆما و دواهەمینیشیان فەنارباخچەی تورکی بوو.

دەستکەوتەکانی:
جۆزێ لە کاروانی ڕاهێنەرایەتیکردنی 26 نازناوی جۆراوجۆری لەگەڵ یانەکان بەدەستهێناوە، چوار جاریش بووەتە باشترین ڕاهێنەری جیهان.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ