پێکانی یاماڵ لەوەی چاوەڕوان دەکرا قورسترە

پێکانی یاماڵ لەوەی چاوەڕوان دەکرا قورسترە

لامین یاماڵ، بەرشەلۆنە

17 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت

لامین یاماڵ پێکانەکەی لەوە قورسترە کە چاوەڕێ دەکرا و مەترسی بەشدارینەکردنی لە چەند یارییەکی دیکەش هەیە.

چیرۆکە سەرەکی: بەرشەلۆنە 12ـی ئەم مانگە بەفەرمی پێکانی لامین یاماڵی بەبێ دیاریکردنی ماوەی گەڕانەوەی ڕاگەیاند، یاماڵ دوای گەڕانەوەی لە ئەرکی هەڵبژاردەکەی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا و دەرکەوت پێکانی هەیە.

زانیاریی زیاتر:
یاماڵ بڕیار بوو تەنیا لە یارییەکەی ڤالێنسیا دوور بکەوێتەوە و بەرامبەر نیوکاسڵیش کەمێک گومان لە بەشداریکردنی هەبوو، بەڵام ئێستا سەرچاوە نزیکەکانی بەرشەلۆنە دەڵێن ماوەی دوورکەوتنەوەی زیاتر دەبێت.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت:
موندۆ دیپۆرتیڤۆ کە سەرچاوەیەکی نزیک یانەکە کەتەلۆنییەکەیە دەڵێت، گومانی جدی لەسەر یاماڵ هەیە بتوانێت بەشداری یارییەکەی خیتافی و ڕیاڵ ئۆڤیێدۆ بکات، ئامانجی یاریزانەکە ئامادەبوونە بەرامبەر پاریس سانجێرمان.

دەشڵێت:
بەرشەلۆنە هیچ سەرکێشییەک بە پێکانی لامین یاماڵەوە ناکات، یانەکە دەزانێت ئەگەر زۆر زوو بگەڕێتەوە ئەوا مەترسی هەیە پێکانەکەی بگەڕێتەوە دۆخی سەرەتا.

ئاشکراشی دەکات: 
یاماڵ پێکانەکەی لە یاریی بەرامبەر لیڤانتییەوە دەستی پێکردووە، پاشان بەو پێکانەوە بەشداریی یارییەکەی ڕایۆ ڤایێکانۆی کردووە و دواتر پەیوەندی بە شاندی هەڵبژاردەکەیەوە کردووە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ