هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان لە ژاپۆن بەردەوامە
شەیری بکە لە:

گۆردی بیمیشی نیوزلەندی، براوەی مەدالیای زێڕین لە ڕاکردنی 3000 مەتری
ئاڤا سپۆرت
یارییەکانی پاڵەوانییەتی جیهانیی گۆرەپان و مەیدان لە ژاپۆن بەردەوامە و شەوی رابردوو ڕیکۆردی جیهانی بازی بەرز (زانە) شکێنرا.
چیرۆکە سەرەکی: ئارماند دوپلانتیس، وەرزشوانی سویدی توانی لە بازی بەرز (زانە) بۆ چوارەم ساڵی لەسەریەک پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و هاوکات ڕیکۆردی جیهانیی شکاند و بازەکەی 6.30 مەتر بەرز بوو، بەوەش بۆ 14ـیەمین جار لە کاروانی وەرزشییدا ڕیکۆردەکەی شکاند.
زانیاریی زیاتر: لە یارییەکانی راکردنی بەربەست و لەسەر ئاستی خانمان، دیتایی کامبوندیی ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و توانی لە ماوەی 12.24 چرکە پێشبڕکێیەکە بباتەوە، بەوەش مەدالیای زێڕینی بەدەستهێنا و تۆبی ئەموسانیش مەدالیای زیوی بردەوە
زیاتر بزانە: لە ڕاکردنی 3 هەزار مەتری پیاوان، سوفیان بەقاڵیی مەغریبی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو شکستی هێنا و لە دوایین مەترەکانی پێشبڕکێیەکە پێشەنگی بۆ گۆردی بیمیشی نیوزلەندی چۆڵکرد. گۆردی پێشبڕکێیەکەی لە ماوەی هەشت خولەک و 33.8 چرکە بردەوە و بەوەش یەکەم مەدالیای زێڕینی بەدەستهێنا.
ئەمەش بزانە: لە هەڵدانی قورسایی و لەسەر ئاستی خانمان، کامرین ڕۆجەرزی کەنەدی بۆ دووەم پاڵەوانێتی جیهانیی لەسەریەک مەدالیای زێڕینی بەدەستهێنا و توانی پێش ژاو ژێی چینی بکەوێتەوە، کە هەڵدانەکەی بە درێژی 80.51 مەتر بوو.
هەروەها: لە ڕاکردنی 1500 مەتری پیاوان، ڕینۆڵد چێرویۆت، ڕاکەری کینیی توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.