هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ڕیاڵ مەدرید میوانداریی دێوەزمەکەی دەکات
شەیری بکە لە:

ئۆبامیانگ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید
ئاڤا سپۆرت
مارسیلیا ئەمشەو دەبێتە میوانی ڕیاڵ مەدرید و ئۆبامیانگ جارێکی دیکە ڕووبەڕووی مێرێنگێ دەبێتەوە.
چیرۆکە سەرەکی: ڕیاڵ مەدرید لە یەکەم گەڕی چامپیۆنزلیگ کاتژمێر 22:00 پێشوازی لە مارسیلیای فەڕەنسی دەکات، ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆبامیانگی هێرشبەری مارسیلیا وایکردووە یارییەکە زیاتر بەلای هاندەرانەوە تایبەت بێت.
زانیاریی زیاتر: پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ لە ڕابردوودا حەوتجار بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاریی کردووە، تێیدا بەشداری نۆ گۆڵی کردووە، حەوت گۆڵی تۆمارکردووە و دوو گۆڵیشی دروستکردووە.
ئەمەش بزانە: ئۆبامیانگ دوایین جار لە کلاسیکۆی لالیگا لەگەڵ بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید بووەوە، لەو یارییەشدا گورزی خۆی لە ڕیاڵ مەدرید وەشاند و دوو گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکیشی دروستکرد.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.