هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پێشهاتەکانی یاریی ڕیاڵ مەدرید و مارسیلیا
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
ڕیاڵ مەدرید بە میوانداریکردنی مارسیلیای فەڕەنسی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەست بە چامپیۆنزلیگ دەکات.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ڕیاڵ مەدرید لە یەکەم گەڕی چامپیۆنزلیگ کاتژمێر 22:00 پێشوازی لە مارسیلیای فەڕەنسی دەکات، تیمەکەی چابی ئەلۆنسۆ لە خولی ئیسپانی بە دۆخێکی باشدا تێدەپەڕێت. لە لایەکی دیکەوە مارسیلیا دۆخێکی مامناوەندی لە لیگ ئا هەیە.
زانیاریی زیاتر: ڕیاڵ مەدرید لە لالیگا لە کۆی چوار یاریی 12 خاڵی تەواوی کۆکردووەتەوە و سەرجەم یارییەکان براوە بووە. هەرچی مارسیلیایە لە هەمان ژمارەی یارییدا بە دوو بردنەوە و دوو شکست، توانیویەتی شەش خاڵ کۆبکاتەوە.
ئەمەش بزانە: ڕیاڵ مەدرید و مارسیلیا لە ڕابردوودا چوار جار ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، هەر چوار جارەکە مێرێنگێ براوەبووە و 12 گۆڵیشی تۆمارکردووە، لە بەرامبەردا تەنیا چوار گۆڵی لەسەر تۆمارکراوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراو:
ڕیاڵ مەدرید: تیبۆ کۆرتوا، ترێنت ئەلیکساندەر ئارنۆڵد، ئێدێر میلیتاو، دین هاوسن، ئەلڤارۆ کارێراس، ئۆرێلییە چوامینی، فێدی ڤاڵڤێردی، فرانکۆ ماستانتونۆ، ئاردا گولەر، ڤینیسیۆس جونیۆر، کیلیان ئمباپێ.
مارسیلیا: جێرۆنیمۆ ڕولی، ئێمێرسن، نایف ئاگێرد، بێنیامین پاڤارد، ئەمیر موریلۆ، جیۆفری کۆندۆگبیا، پیێر ئێمیلی هۆیبێرگ، تیمۆتی ویا، بیلال نەدیر، مەیسن گرینوود، پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.