ڕەنگە بەرشەلۆنە هەرگیز نەگەڕێتەوە کامپ نۆ

ڕەنگە بەرشەلۆنە هەرگیز نەگەڕێتەوە کامپ نۆ
16 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت

بەرشەلۆنە مەترسی لەسەرە تاوەکو کۆتایی وەرز نەتوانێت لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ یاریی چامپیۆنزلیگ ئەنجام بداتەوە.

وێنە گەورەکە: بەرشەلۆنە دڵنیایە لە 28ـی ئەم مانگە بۆ یارییەکەی بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد، دەتوانێت بگەڕێتەوە سپۆتیفای کامپ نۆ، بەڵام بە ئامادەبوونی تەنیا 27 هەزار هاندەر، بەڵام بۆ ئەوەی یاریگاکە بتوانێت میوانداری یارییەکانی چامپیۆنزلیگ بکات، یوفا یاسایەکی هەیە کە دەبێت 45 هەزار هاندەر ئامادەبێت.

لە لایەکی دیکەوە: بەرشەلۆنە قورسە بتوانێت بۆ یەکەم یاریی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای خۆیدا، ژمارەی هاندەرانی سپۆتیفای کامپ نۆ بگەیەنێتە ئەو ژمارەیەی یوفا داوای دەکات، بەمەش یاریکردنی لە بەرامبەر پاریس سانجێرمان دەکەوێتە یاریگای مۆنجویک.

زانیاری زیاتر: یوفا بەپێی ئەو یاسایەی دایناوە کاتێک یانەیەک ناوی یاریگایەک تۆماردەکات بۆ چامپیۆنزلیگ، ئەوا دەبێت تاوەکو کۆتایی ئەو وەرزەی چامپیۆنزلیگ سەرجەم یارییەکانی لەو یاریگایەدا ئەنجام بدات و ناتوانێت یاریگاکەی بگۆڕێت، تەنیا لە هەلومەرجێکی تایبەت و دیاریکراودا نەبێت.

ئەمەش بزانە: بەرشەلۆنە دەیەوێت تانە لەو یاسایەی یوفا بدات و بەهیوایە بتوانێت بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە یاریگای مۆنجویک یاری بکات، پاشان لە یاریی دووەمی چامپیۆنزلیگی یاریگای خۆی بەرامبەر ئۆلۆمپیاکۆس لە 21ـی مانگی داهاتوو، لەنێو سپۆتیفای کامپ نۆ ئەنجام بدات.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ