هەڵبژاردەکان بۆتۆ
وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەکات
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
چامپیۆنزلیگی وەرزی 2025-2026 دەستپێدەکات و ئەمڕۆ شەش یاریی لە دوو کاتی جیاوازدا ئەنجامدەدرێن.
وێنە گەورەکە: چامپیۆنزلیگ ئەمڕۆ کاتژمێر 19:45 بە ئەنجامدانی دوو یاری دەستپێدەکات، ئەتلەیک بلباو لە یاریگای ئیمارات دەبێتە میوانی ئارسناڵ و ئایندهۆڤنیش لە یارگای خۆیدا میوانداری سانت گیلیۆس دەکات.
لەگەڵ ئەوەشدا: ڕیاڵ مەدریدی پاشای پاڵەوانییەتییەکە کاتژمێر 22:00 میوانداری مارسیلیای فەڕەنسی دەکات، ڤیاڕیاڵیش دەچێتە لەندەن و دەبێتە میوانی تۆتنهام، یوڤێنتۆسیش لە ئیتاڵیا پێشوازی لە زەردەواڵەکانی بۆروسیا دۆرتموند دەکات، هەروەها بەنفیکا دەرگای یاریگاکەی بەڕووی قەرەباگی ئازەرباینجانیدا دەکاتەوە.
زانیاری زیاتر: چامپیۆنزلیگ لە یەکەم گەڕدا لە ماوەی سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێت، لە هەر ڕۆژێکدا شەش یاریی ئەنجام دەدرێت، بەڵام لە گەڕی دووەمدا دووبارە یارییەکان دەگەڕێنەوە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، لە هەر ڕۆژێکدا نۆ یاری ئەنجامدەدرێن.
ئەمەش بزانە: ڕیاڵ مەدرید بە 15 جار زۆرترین نازناوی پاڵەوانییەتییەکەی بەدەستهێناوە، پاریس سانجێرمانیش کە بۆ یەکەمجار نازناوەکەی بەدەستهێنا، پاڵەوانی دوایین وەشانی جامە دوو گوێیەکەیە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.