هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یارییەکانی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگی ئاسیا دەستپێدەکات
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
چامپیۆنزلیگی ئاسیا وەرزی نوێی دەستپێدەکات و ئەمڕۆ چوار یاریی لە جەمسەری ڕۆژئاوا ئەنجامدەدرێن.
وێنە گەورەکە: چامیۆنزلیگی ئاسیا ئەمڕۆ کاتژمێر 16:45 بە یاریی نێوان شارقەی ئیماڕاتی و غەڕافەی قەتەری دەسپێدەکات و یەکەم پەڕەی وەرزی نوێ لە پاڵەوانییەتییەکە هەڵدەدەنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئیتیحادی سعوودیش لە کاتژمێر 19:00 بەبێ کەریم بێنزیما و ئنگۆلۆ کانتی دەبێتە میوانی وەحدەی ئیماڕاتی، کاتژمێر 21:15ـیش ئەهلی سعوودی میوانداریی نەسەف قەرشی ئۆزباکستانی دەکات، هەروەها شوڕتە وەکو تەنیا نوێنەری عێراق لە بەغداد ڕووبەڕووی سەددی قەتەڕی دەبێتەوە.
ئەمەش بزانە: ئەهلی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی چامپیۆنزلیگی ئاسیایە و دەیەوێت پارێزگاری لە نازناوەکە بکات و بۆ شەشەم جار ببێتە پاڵەوانی ئاسیا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.