یوفا لەسەر ڕیاڵ مەدرید لە لالیگا توڕەبووە

یوفا لەسەر ڕیاڵ مەدرید لە لالیگا توڕەبووە
15 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت

یوفا بەهۆی ئەوەی لە ڕاهێنانەکاندا پشکنینی ماددەی وزەبەخشیان بۆ یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامداوە، لە لالیگا نیگەران و توڕەیە.

وێنە گەورەکە: لالیگا ئەمڕۆ لیژنەیەکی ناردووەتە ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدرید بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی ماددەی وزەبەخش بۆ یاریزانەکان، بەو هۆیەشەوە ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدرید کاتژمێر لە کاتی ئاسایی خۆی دواکەوتووە.

زانیاریی زیاتر: یوفا نیگەرانی خۆی بەرامبەر ئەو کارەی لالیگا دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە کە دەبوو لالیگا ڕۆژێکی دیکە بۆ ئەنجامدانی پشکنین هەڵبژێرێک نەوەکو ڕۆژێک پێش یاریی چامپیۆنزلیگ.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕیاڵ مەدرید سبەی سێشەممە کاتژمێر 22:00ـی شەو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بەرامبەر مارسیلیا یەکەم گەڕی چامپیۆنزلیگ ئەنجام دەدات.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ