خولی ئەرجەنتینی دوو هاوڕێی دێرینی کۆکردەوە

خولی ئەرجەنتینی دوو هاوڕێی دێرینی کۆکردەوە
15 ئەیلوول
جیهان

 

ئاڤا سپۆرت

ئێدینسن کاڤانی لەگەڵ بۆکا جۆنیۆرز و ئەنخێل دی ماریا لەگەڵ ڕۆزاریۆ سێنترال جارێکی دیکە و ئەمجارەیان وەکو دوو ڕکابەر لە خولی ئەرجەنتینی یەکدیان بینییەوە.

وێنە گەورەکە: بۆکا جۆنیۆرز و ڕۆزاریۆ سێنترال لە گەڕی هەشتەمی خولی ئەرجەنتی ڕووبەڕووی یەکدی بوونەوە، ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە بەهۆی کاڤانی و دی ماریا تایبەت بوو، چونکە لە ڕابردوودا هەردوو یاریزان لە پاریس سانجێرمان بەیەکەوە یارییان کردووە.

زانیاریی زیاتر: ئەنخێل دی ماریا لە خولەکی 24 لە ڕێگەی لێدانێکی گۆشەوە گۆڵی یەکسانبوونی یارییەکەی تۆمارکرد و خاڵێکی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.

زیاتر بزانە: کاڤانی و دی ماریا لە ماوەی پێنج وەرز لە یانەی پاریس سانجێرمان هاوتیمی یەکتربوون و هاوشانی یەکدی 154 یارییان ئەنجامداوە، لەو ماوەیەدا 23 گۆڵی هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە بە ئەسیستی دی ماریا بووە، شەش گۆڵی یاریزانە ئەرجەنتینییەکەش بە ئەسیستی کاڤانی بووە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ