ئەڵمانیا دوای 32 ساڵ بووە پاڵەوان

ئەڵمانیا دوای 32 ساڵ بووە پاڵەوان
15 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوای 32 ساڵ جارێکی دیکە بووەوە پاڵەوان و شەوی ڕابردوو لە جامی باسکەی یۆرۆ لە هەڵبژاردەی تورکیای بردەوە.

وێنە گەورەکە: هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یاریی کۆتایی جامی باسکەی یۆرۆ بە ئەنجامی 88-83 لە هەڵبژاردەی تورکیای بردەوە و بۆ دووەمجار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی یۆرۆ.

زانیاریی زیاتر: مەکینەکانی مانشافت ئەگەرچی لە دوو چارەکی سەرەتادا لەلایەن تورکییەکانەوە دووچاری کێشە بوونەوە و دواکەوتن، بەڵام لە دوو چارەکی کۆتاییدا ئاستێکی بەرزیان نیشاندا و جڵەوی یارییەکەیان گرتەوە دەست، لە کۆتاییدا یارییەکەیان هەڵگەڕاندەوە و بە جیاوازی پێنج خاڵ براوەبوون.

ئەمەش بزانە: هەڵبژاردەی ئەڵمانیا سێیەم جارە دەگاتە یاریی کۆتایی و دووجار بووەتە پاڵەوان و جارێکیش پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، هەروەها جارێکیش پلەی سێیەم و چوارەمی بەدەستهێناوە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ