هەڵبژاردەکان بۆتۆ
سعوودییەکان سوود لە چەکە بەهێزەکەی ئارسناڵ وەردەگرن
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
نیکۆلاس جۆڤەر، یاریدەدەری ڕاهێنەری ئارسناڵ لە کامپی ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی سعوودییە لە چیک ئامادەبووە.
وێنە گەورەکە: نیکۆلاس جۆڤەری یاریدەدەری میکێل ئارتێتا و ڕاهێنەری تۆپە جێگرەکانی ئارسناڵ، دوێنێ لە چیک بووە لەگەڵ هەڵبژاردەی سعوودییە و چاودێری مەشق و ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی کردووە.
زانیاریی زیاتر: جۆڤەر بڕیارە لەگەڵ تیمی هەڵبژاردەی سعوودییەبێت لە یارییەکانی مانگی تشرینی یەکەم، بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئیندۆنیزیا و عێراق، سعوودییە دەیەوێت سوود لە تواناکانی نیکۆلاس لە تۆپە وەستاوەکان وەربگرێت و لە ڕێگەیەوە سەرکەوتنی بۆ جامی جیهانیی داهاتوو مسۆگەر بکات.
ئەمەش بزانە: هەڵبژاردەی سعوودییە لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی جیهانیی، 8ـی مانگی داهاتوو دەبێتە میوانی ئیندۆنیزیا و 14ـی هەمان مانگیش میوانداری عیراق دەکات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.