لە کۆتاییدا بەرشەلۆنە دەگەڕێتەوە کامپ نۆ

لە کۆتاییدا بەرشەلۆنە دەگەڕێتەوە کامپ نۆ
15 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت

بەرشەلۆنە دوای چەندین جار وادەی گەڕانەوەی بۆ یاریگاکەی، لە کۆتاییدا 28ـی ئەم مانگە دەگەڕێتەوە سپۆتیفای کامپ نۆ و یەکەم یاریی تێدا ئەنجام دەدات.

وێنە گەورەکە: بەرشەلۆنە لە گەڕی حەوتەمی لالیگا بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد بۆ یەکەمجار دەگەڕێتەوە سپۆتیفای کامپ نۆ، پاشان لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ یەکەم یاریی لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر پاریس سانجێرمان ئەنجام دەدات.

زانیاریی زیاتر: بەرشەلۆنە لە گەڕی پێنجەمی لالیگا کە بەرامبەر خیتافی یاریی دەکات، هەر لە یاریگای یۆهان کرۆیف دەمێنێتەوە، گەڕی شەشەمی لالیگا و یەکەمی چامپیۆنزلیگ لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا دەبێت.

ئەمەش بزانە: بەرشەلۆنە یەکەم وادەی گەڕانەوەی بۆ سپۆتیفای کامپ نۆ لە تشرینی دووەمی ساڵی 2024 بوو، بەڵام بەهۆی قەیرانە داراییە یەک لەدوای یەکەکانی یانەکە، بەردەوام وادەی گەڕانەوەی بلوگرانا بۆ ماڵەکەی دوادەکەوت.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ