هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ڤینیسیۆس هەموو شت لەدەست دەدات
شەیری بکە لە:

ئاوا بڕوات ڤینیسیۆس هەموو شتێک لەدەست دەدات، ئەگەر بێزارییەکەی پێشووتری بۆ لەدەستدانی باڵۆن دۆر بووبێت، ئێستا ترسەکە پەڕیوەتەوە بۆ لەدەستدانی قورسایی لەنێو پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید، ترسەکە لەوەش زیاترە و ئەگەری هەیە ڕیاڵ مەدریدیش لەدەست بدات. هەر ئەوەندە نا، ڕەنگە لە بەڕازیلیش بکەوێتە پەراوێزەوە، کە ئێستا دەبینین ڕافینیا شوێنی بە سەنگ و قورسایی ڤینیسیۆس لێژکردووە. بە سەرنجدان لە ئاستی ڤینیسیۆس، سادەترین کەس هەست بەو جیاوازییەی نێوان ڤینی و ئمباپێ دەکات.
با ژمارەکان قسە بکەن...
ڤینیسیۆس ناتوانێت لە تۆمارکردنی گۆڵ کێبڕکێی ئمباپێ بکات، کیلیان چوار گۆڵی تۆمار کردووە، ڤینی دوو گۆڵ، تەنیا لە ئەسیستدا یەکسانن. یەکێک لە باڵادەستییەکانی ڤینیسیۆس پشتبەستنە بە تەکنیک و یاریپێکردن بە یاریزانی دژبەر، لەمەشدا بە قورسی بە کیلیانی هاوتیمی دۆڕاندووە، ئمباپێ 19 جار یاریی بە یاریزانانی تیپی دژبەر کردووە، بە رێژەی 74% سەرکەوتوو بووە، کەچی ڤینی تەنیا شەش جار یاریی بە یاریزانەکان کردووە، بەرێژەی لە 35% سەرکەوتوو بووە. واتە لە کۆی شەش یاریپێکردن، دوو جار سەرکەوتوو بووە، ئەم ژمارەیە کارەساتە!
با بێینە سەر لێدان بۆ گۆڵی تیپی دژبەر، ئمباپێ 24 لێدانی ئاراستەی گۆڵی دژبەر کردووە، ڤینی تەنیا شەش لێدانی هەبووە. ئمباپێ 240 جار بەرکەوتنی لەگەڵ تۆپ هەبووە، کەچی ڤینی 178 جار بەرکەوتنی لەگەڵ تۆپ هەبووە، واتە لە هەموو ململانێ گرنگ و جەوهەرییەکاندا، بە جیاوازییەکی زۆر ڤینی لەدواوەیە. کەواتە ئمباپێ هەموو شتێکی لەدەست ڤینیسیۆس دەرهێناوە و لە هیچ شتێکدا شەڕی ئمباپێی پێناکرێت، بەمەش رۆڵ و کاریگەری ڤینی سنووردار دەبێت. لە بەڕازیل ڤینیسیۆس هەر جێی خۆی نەکردووەتەوە و لەوێش رافینیا سەرکردە و کاریگەرترین یاریزانی هەڵبژاردەکەیە. کەواتە ڤینی ئەو کەسە نییە سوود لە دەرفەتەکان وەربگرێت، شەڕی داهاتووی ڤینیسیۆس شەڕ دەبێت لە بازنەیەکی بچووکدا. لەبری ئەوەی شەڕی باڵۆن دۆر بکات، دەبێت مەمنوون بێت بەوەی شەڕی ماڵەکەی خۆی پێبکرێت. ڤینی بە ئاسانی دەکەوێتە تەنگەژەی دەروونییەوە، بەڵام بە ئاستەم دەتوانێت لەو دۆخە دەربازی بێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.