هەڵبژاردەکان بۆتۆ
بەرشەلۆنە لیستی یاریزانەکانی بۆ یارییەکەی ڤالێنسیا ڕاگەیاند
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
بەرشەلۆنە لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەی ڤالێنسیا بڵاوکردەوە.
وێنە گەورەکە: بەرشەلۆنە ئەمشەو لە گەڕی چوارەمی لالیگا، کاتژمێر 22:00 لە یاریگای یۆهان کرۆیڤ بە ئامادەبوونی شەش هەزار هاندەر، میوانداری ڤالێنسیا دەکات.
زانیاری زیاتر: لامین یاماڵ بەهۆی پێکانەوە لە لیستەکە دوورخراوەتەوە، هەروەها گاڤی و باڵدی بە هەمان هۆکار ناویان لە لیستی بانگێشتکراوەکاندا نییە، فرانکی دی یۆنگیش یەکێکی دیکەیە لە ئامادەنەبووانی یارییەکە.
ئەمەش بزانە: مارک بێرناڵ دوای دوورکەوتنەوەیەکی ماوەدرێژ گەڕاوەتەوە و بانگێشتکراوە، ڕوونی بەرداخچی بانگێشتکراوە و ئەگەری سەرەکیبوونی هەیە.
تەواوی لیستەکە: خوان گارسیا، چێزنی، کۆچین، ڕۆناڵد ئاراوخۆ، پاو کوبارسی، ئاندریاس کریستینسن، جێرارد مارتین، ژولێس کوندێ، ئێریک گارسیا، جۆفری تۆرێنت، پێدری، فێرمین لۆپێز، مارک کاسادۆ، دانی ئۆلمۆ، مارک بێرنال، فێران تۆرێس، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ڕافینیا، ڕاشفۆرد، ڕوونی بەرداخچی، فێرناندێز.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.