هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پێشهاتەکانی دێربی مانچستەر و پێکهاتەی پێشبینیکراو
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
دێربی مانچستەر و لووتکەی پرێمەرلیگ لە خراپترین دۆخی هەردوو یانەدا بەڕێوەدەچێت.
چیرۆکە سەرەکییەکە: مانچستەر سیتی لە گەڕی چوارەمی پرێمەرلیگدا کاتژمێر 18:30 میوانداریی مانچستەر یونایتدی هاوشاری دەکات. تیمەکەی گواردیۆلا بەدەست خراپترین دەستپێکی خۆیەوە دەناڵێنێت، بە جۆرێک لە سێ یارییدا تەنیا سێ خاڵی بەدەستهێناوە. لە لایەکی دیکەوە شەیتانە سوورەکان بە ڕاهێنەرایەتی ڕۆبن ئەمۆریم، چوار خاڵیان بەدەستهێناوە و لە کاراباو کەپ لەسەر دەستی گریمسبی تاونی پلە چواری وڵاتەکە کراوەتە دەرەوە.
زانیاری زیاتر: سیتیزن لە سێ گەڕی سەرەتادا دوو شکستی تۆمارکردووە و تەنیا یەک بردنەوەی هەیە، پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و چوار گۆڵیشی لەسەر تۆمارکراوە، تەنیا دوو پلە لە ناوچەی دابەزینەوە دوورە. یونایتدیش بردنەوەیەک و شکستێکی هەیە، یارییەکیش یەکسانبووە و جیاوازی گۆڵی یانەکە سفرە.
ئەمەش بزانە: دێربی مانچستەر لە مێژوودا 186 جار ڕوویداوە، شەیتانە سوورەکان بە 75 بردنەوە باڵادەستن و سیتیزنیش خاوەنی 59 بردنەوەیە، لە 52 یارییشدا یەکسانبوونە.
پێکهاتەی پێشبینیکراو:
مانچستەر یونایتد: ئالتای بایندیر، لوک شاو، ماتیاس دی لیخت، لێنی یۆرۆ، پاتریگ دۆرگو، کۆبی مەینو، کاسێمیرۆ، نوسەیر مەزراوی، برونۆ فێرناندێش، برایان مبومۆ، یۆشوا زیرکزی.
مانچستەر سیتی: جیجیۆ دۆناڕۆما، ڕیکۆ لێویس، عەبدولقادر خوسانۆڤ، ڕۆبن دیاز، یۆشکۆ گڤاردیۆل، ڕۆدری، ئۆسکار بۆب، بێرناردۆ سیلڤا، تیجانی ڕێیندەرز، جێرێمی دۆکو، ئێرلینگ هاڵاند.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.