هەڵبژاردەکان بۆتۆ
فلیک هێرش دەکاتە سەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
لامین یاماڵ ڕۆژی شەممە بەشداری مەشقەکانی بەرشەلۆنەی نەکرد و یانەکە بەفەرمی پێکانی ئەستێرە لاوەکەی ڕاگەیاند.
چیرۆکە سەرەکییەکە: لامین یاماڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداری دوو یاریی کرد، 79 خولەک بەرامبەر بولگاریا و 73 خولەک بەرامبەر تورکیا یارییکرد، لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان دەرکەوت یاریزانەکە پێکانی هەیە و نەیتوانی بەشداری مەشقەکانی یانەکەی بکات.
کاردانەوەکان: هانسی فلیکی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ڕۆژی شەممەدا توڕەیی و نیگەرانی خۆی سەبارەت بە پێکانی یاماڵ دەربڕی و گوتی: هەڵبژاردەی ئیسپانیا باشترین تیم و یاریزانەکانی جیهانی هەیە، لە سەرجەم پێگەکان ئاستێکی نایابیان هەیە، لە یارییەکانیان سێ گۆڵ لەپێشەوە بوون بەڵام یاماڵ بە ئازارشکێنەوە یارییکردووە، لەنێوان یارییەکانیش هیچ ڕاهێنانێکی ئەنجام نەداوە، بۆیە ئەمە چاودێریکردنێکی باشی یاریزانەکان نییە، من زۆر نیگەرانم لەمبارەیەوە.
زانیاری زیاتر: لامین یاماڵ لە ناوچەی بەرگەدەیدا هەست بە ئازار دەکات، گەڕانەوەشی بۆ ڕاهێنانەکان پەیوەستە بە کاردانەوەی بەرامبەر چارەسەرەکان و گۆڕانکاری لە دۆخیدا.
دەرئەنجامەکان: بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەی ڤالێنسیا لە گەڕی چوارەمی لالیگا لە تواناکانی ئەستێرەی یەکەمی تیمەکەی بێبەش دەبێت و بەشداریکردنیشی لە یەکەم گەڕی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر نیوکاسڵ لە ڕۆژی پێنجشەممە جێگەی گومانە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.