هەڵبژاردەکان بۆتۆ
بەربژێرێکی سەرۆکایەتی بەنفیکا بەڵێنی ئەستێرەیەکی گەورە دەدات
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
بەنفیکا نزیک دەبێتەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەکە و یەکێک لە بەربژێرەکانیش دەیەوێت ئەستێرەیەکی گەورەی وڵاتەکەی بگوازێتەوە!
وێنە گەورەکە: جواو نۆرۆنها لۆپێز، کە یەکێکە لە بەربژێرەکانی سەرۆکایەتی یانەکە، دەیەوێت ئەگەر وەکو سەرۆک هەڵبژێردرا بێرناردۆ سیلڤا لە گواستنەوەی زستانەدا بگوازێتەوە، تەنانەت لە ئێستاوە لەگەڵ یاریزانەکە دەستی بە گفتوگۆ کردووە.
زانیاریی زیاتر: جواو نۆرۆنها ساڵی 2020 بە هەمان شێوە یەکێک بوو لە بەربژێرەکان، بەڵام نەیتوانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت بە کۆکردنەوەی ڕێژەی 37% دەنگی دووەمی بەدەستهێنا، ئێستاش دەستی بە هەڵمەتی بانگەشەکردن کردووەتەوە و دەیەوێت ئەمجارەیان پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
ئەمەش بزانە: یەکێک لە ناوە دیارەکانی پۆرتوگال کە پشتگیری جواو دەکەن، نونۆ گۆمێشی هێرشبەر و ئەستێرەی پێشووی پۆرتوگال و خولی وڵاتەکەیە، کە وەکو جێگری ناوبراو دەستنیشانکرا و هەڵمەتی بانگەشەکردن لەگەڵیدا بەڕێوەدەبات!

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.