هەڵبژاردەکان بۆتۆ
"هاتووم نازناو بۆ دهۆک بەدەستبێنم"
شەیری بکە لە:

راهێنەری یانەی دهۆک
ئاڤا سپۆرت
سبەی دووشەممە، یانەی دهۆک لە گەڕی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداریی یانەی گەرمە دەکات، راهێنەری دهۆک سێرجیۆ ڤاریاس، باسی دۆخی تیپەکەیە و ئامادەیی بۆ یاریی گەرمە خستەڕوو.
وێنە گەورەکە: ڤاریاسی راهێنەری دهۆک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکە وتی: کاتێک گرێبەستم لەگەڵ یانەی دهۆک کرد، داوایانکرد نازناویان بۆ بەدەستبێنم، منیش ئەوە ئامانجمە، کە نازناو بۆ دهۆک ببەمەوە، هیچ فشارێکم لەسەر نییە، تیپەکەشم بەتەواوی ئامادەیە.
زانیاریی زیاتر: دهۆک یەکێکە لەو یانانەی بۆ وەرزی نوێی خولەکە ئامادەکاریی لە شاری هەولێر ئەنجامدا، کەمپێکی مەشق و راهێنانیان کردەوە، چەند یارییەکی دۆشتانەشیان ئەنجامدا.
ئەمەش بزانە: یانەی دهۆک وەرزی رابردوو، دوو نازناوی بەدەستهێناا، ئەم وەرزە دەیەوێت، ئەنجامەکانی دوو بارە بکاتەوە و بە نازناوەکان شادبێتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.