هەڵبژاردەکان بۆتۆ
برایەتی ڕووبەڕووی ئاکرێ دەبێتەوە
شەیری بکە لە:
یاریزانانی سەیدسادق
ئاڤا سپۆرت
ئەمڕۆ چوارشەممە یارییەکانی گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەدەچێت، سەرجەم یارییەکان کاتژمێر (2:00) بەڕێودەچن، بەشێک لە یانەکان جەنگ لەسەر پاراستنی ئەنجامە باشەکانیان دەکەن، بەشێکیشیان هەوڵی ڕزگارکردنی تیپەکەیان لەناوچەی پڕ مەترسی دەدەن کە ناوچەی دابەزینە، برایەتی لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی ئاکرێ دەکات، پیشەسازی و هەندرێن ڕووبەڕوودەبنەوە، دێربی ڕاپەڕین لە چوارقوڕنە بەڕێوەدەچێت.
برایەتی ڕووبەڕووی ئاکرێ دەبێتەوە
یانەی برایەتی لە یاریگەی خۆی میوانداریی ئاکرێ دەکات، برایەتی بە راهێنەرایەتی یونس سلێمان، بە دۆخێکی باش تێدەپەڕێت، گەڕی رابردوو گەورەترین ئەنجامی لەم وەرزەدا بەدەستهێنا، کاتێک بە ئەنجامی (4-2) لە پێشمەرگەی هەولێری بردەوە، ئەمە یانەکە دەباتە قۆناغێکی دیکە، لە ڕووی جەستەیە و دەروونییەوە ئامادەن، پێچەوانەی میوانەکەی ئەوڕۆی، برایەتی بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە خانەی دووەم دێت.
یانەی ئاکرێ دوا ئەوەی گەڕی رابردوو یەکەم دۆڕانی لەسەر دەستی پیشەسازی تووشهات، تیپەکەی وەلید محەممەد هەوڵی هەڵسانەوە دەدات، ئەوەی گرنگە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ گەڕانەوەی توناکانی یاریزان ئەرکان مەنسورە بۆ پکهاتەکەی، ئاکرێ دەیەوێت وەک وەرزی رابردوو نازناوەکە بباتەوە، خاوەنی شەش خاڵە و لە خانەی هەشتەمی ریزبەندی خولەکە دێت.
پیشەسازی میوانداریی هەندرێن دەکات
یانەی پیسەسازی لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی هەندرێنی هاوشاری دەکات، پیشەسازی بە راهێنەرایەتی مەولود رەمەزان، ئەم وەرزە بە ئاستێکی نایاب دەرکەوتووە، هەموو یانەکان ترسیان لە رووبەڕووبوونەوەی ئەم تیپە هەیە، چونکە پڕیەتی لە یاریزانی لاو.
پیشەسازی بەکۆکردنەوەی 10 خاڵ لە خانەی سێیەمی ریزبەندییەکە دێت بە بردنەوەی لەم یارییە و دۆڕانی یانەی شێروانە پێشەنگی خولەکە وەردەگرێت.
یانەی هەندرێن بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، دڵشاد مەعروف ئەم وەرزە بە دەست ئەنجامی خراپەوە دەناڵێنێت، بۆیە ئەم یارییە وەک دوا دەرفەت دەبینرێت، کە خۆی تیپەکەی لە ئەنجامە خراپەکانی رزگار بکات، لە ئەگەری دۆڕانی ئەم یارییەش بە رێژەیەکی زۆر لە یانەکە دووردەخرێتەوە، هەندرێن تەنیا دوو خاڵی لە هەگبەدایە و لە خانەی سێزدەیەم دێت.
دێربی ئاگرین لە راپەرینە
یانەی چوارقوڕنە لە یاریگەی خۆی میوانداریی رکابەرە کلاسیکیەکەی دەکات کە یانەی رانیەیە، رەمزی ساڵح چەند رۆژێک بەر لە ئێستا دەستی لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە کێشایەوە، یانەی چوارقوڕنە گەڕی رابردوو لە یاریگەی خۆی لە دوایین خولەک گۆڵی بەرامبەری لەلایەن یاریزانانی یانەی رزگارییەوە لێ تۆمارکرا، ئێستا تەنیا دوو خاڵیان هەیە و لە خانەی دوزدەیەم دێن.
یانەی رانیە ئاستێکی ناجێگیر پێشکەش دەکات، قەیرانی دارایی بەشێکی دیکەی کێشەکانی یانەکەیە، گەڕی رابردووش لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان بە سیروانی نوێ دۆڕان، ئێستا شەش خاڵیان هەیە و لە خانەی هەشتەم دێن.
ڕۆژی پێنجشەممە چەند یارییەکی دیکە بەڕێوەدەچێت، پێشمەرگەی هەولێر ڕووبەڕووی زاخۆ دەبێتەوە، شێروانە میوانداریی هەولێر دەکات، دەربەندیخان و سەیدسادق بەیەکەوە یاریدەکەن، سیروانی نوێ و شەقڵاوە ڕووبەڕوو دەبنەوە.
یانەی شێروانە بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ پێشەنگی خولی نایابی کوردستانی گرتووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.