هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دێربی پایتەخت بەڕێوەدەچێت
شەیری بکە لە:

یاریزانانی برایەتی
ئاڤا سپۆرت
برایەتی لە دێربی ئاگرین میوانداریی یانەی هەولێر دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەدەچێت، سەرجەم یارییەکان کاتژمێر (2:00) ئەنجام دەدرێن، بەشێک لە یانەکان کە ئەنجامیان باشە هەوڵی ئەوەدەدەن پارێزگاری لەو ئەنجامە بکەن، ئەو یانانەشی کە ئەنجامیان خراپە هەوڵدەدەن بگەڕێنەوە نێو دۆخی رکابەرییەکە.
دێربی ئاگرین لە پایتەختە
یانەی برایەتی لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی هەولێر دەکات، یانەی برایەتی بە راهێنەرایەتی یونس سلێمان ئاستی ناجێگیرە، لە دوای دۆڕانی لە گەڕی یەکەم بە خێرایی گەڕیەوە و لە یاریگەی خۆی لە شەقڵاوەی بردەوە، بەڵام دواتر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لەگەڵ سەیدسادق بەگۆڵێک یەکسانبوون، بەڵام دەیانەوێت لە رکابەرە کلاسیکیەکەیان کە یانەی هەولێرە ببەنەوە و جارێکیتر لە پێشەبگ نزیک ببنەوە، خاوەنی چوار خاڵن و لە خانەی شەشەم دێن.
هەولێر بە راهێنەرایەتی شوان ئەنوەر بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، لە دوو یاریی ڕابردووی شکستێک و یەکسانبوونێکی هەیە، یارییەکی دواخراوی لەگەڵ ئاکرێ هەیە، بەلام ئاستی هونەری تیپەکە جێگیر نییە، چونکە گۆڕانکاریی گەورەی لە پێکهاتەکەی کردووە، بەشێکی زۆری یاریزانەکانیشی تەمەنیان گەورەیە، بۆیە لە چارەگی کۆتایی یارییەکان کێشەی توانای جەستییان بۆ دروست دەبێت، تەنیا یەک خاڵیان هەیە، لە خانەی سێزدەیەم دێن.
زاخۆ بۆ سەیدسادق ئامادەیە
یانەی زاخۆ لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی سەیدسادق دەکات، زاخۆ دوای شکستەکەی گەڕی یەکەمی خولەکە، بە خێرایی باری لاسسەنگی خۆی راستکردەوە و توانی لە رانیە بباتەوە، دواتر لە گەڕی سێیەم لەنێو شەقڵاوە بە خاڵێک گەڕایەوە، ئەمڕۆ خراپی دۆخی سەیدسادق لە ڕووی ئامادەکارییە بە دەرفەت دەزانن تا سێ خاڵی دیکە لە خولەکە بەدەستبێنن، خاوەنی چوار خاڵن و لە خانەی پێنجەم دێن.
یانەی سەیدسادق دوای دوو یەکسانبوون و شکستێک، هەوڵدەدەن لە زاخۆ بە ئەنجامێکی باش لە زاخۆ بگەڕێنەوە، وەستانی خولەکە بۆ ماوەی هەفتەیە لە بەرژەوەندی سەیدسادق بوو تا خۆیان بە باشی بۆ ئەم یارییە ئامادەبکەن، تەنیا یەک خاڵیان هەیە و لە خانەی دوازدەیەم دێن.
شێروانە میوانداریی شەقڵاوە دەکات
یانەی شێروانە لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی شەقڵاوە دەکات، شێروانە لە سێ گەڕی رابردوو ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە، تا ئێستا تووشی هیچ دۆڕانێک نەبووە، دوو بردنەوە و یەکسانبوونێکی هەیە، لە رووی ئامادەیەوە لە زۆربەی تیپەکانی دیکە ئامادەترە، بەشێک لە هاندران لە ئێستادا شێروانە وەک بەربژێرێکی سەرەکی بۆ بردنەوەی نازناوی یەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان دادەنێن، بە حەوت خاڵ پلەی یەکەمی ریزبەندیان گرتووە.
شەقڵاوە لە یاریی رابردووی هیچ بردنەویەکی دەستەبەر نەکردووە، تیپەکە بەهۆی کێشەی دارایی نەیتوانیوە پێکهاتەیەکی باش ئامادەبکات، ئەمڕۆ دەیانەوێت وەک وەرزی رابردوو ئەنجامێکی باش لەم یاریگەیە تۆماربکەن، تەنیا دوو خاڵیان هەیە لە خانەی یازدەیەم دێن.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.