هەولێر میوانداریی حدوود دەکات

هەولێر میوانداریی حدوود دەکات

یاریزانانی هەولێر

25 تشرینی دووەم
راپۆڕت

ئاڤا سپۆرت


لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئەستێرەی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە یانەی هەولێر لە یاریگای خۆ میوانداریی یانەی حدوود دەکات، ڕۆژی چوارشەممەش یانەی زاخۆ لە شاری بەسڕە لە یاریگای میسان ڕووبەڕووی مینا دەبێتەوە، یارییەکانی یانەی نەورۆز و دهۆک بۆ کاتێکی نادیار دواخران، رۆژنامە هەولێر  هەموو گەڕێک شەن و کەوی یارییەکان دەکات و دوایین زانیاریی دەخاتەڕوو.


وێنە گەورەکە: یانەی هەولێر بە راهێنەرایەتی سەمیر بابۆ خۆی بۆ ئەم یارییە ئامادەکردووە، وەستانی خول بەهۆی یارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق، هاوکارە بۆ ئەم یانانەی کێشە و گرفتیان لە ڕووی ئامادەکارییەوە هەبوو، ئەمە دەرفەتی پێدان تاوەکو ئامادەکاریی باشتر بکەن.


لە لایەکی دیکەوە: سوودی بۆ ئەو یاریزانانە دەبێت کە پێکانیان هەیە، ئەمەش دەرفەتیان پێدەدات تا لە پێکان بگەڕێنەوە، ئێستا هەولێر هەردوو یاریزان شێرکۆ کەریم و ئوسامە رەشیدی بۆ گەڕاوەتەوە، بەڵام ئەگەری یاریکردنی ئەم دوو یاریزانە لاوازە.


ئەمەش بزانە: یارییەکە کاتژمێر (7:30) ئێوارە لە یاریگای فرەنسۆ هەریری بەڕێوەدەچێت. هەولێر لە حەوت  یاریی رابردووی 11 خاڵی کۆکردووەتەوە، لە خانەی نۆیەمی ریزبەندییەکە دێت، نۆ گۆڵی تۆمارکردووە و دە گۆڵی لێ تۆمارکراوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە لە بەرگریدا کێشەی هەیە.


زانیاریی زیاتر: سەمیر بابۆ لە زۆربەی یارییەکان بە پلانی (4-3-3) یاریدەکات، بەڵام کێشەی سەمیر بابۆ ئەویە تا ئێستا نەیتوانیوە ئەو ریتمەی پێیناسراوە لەگەڵ یانەی هەولێر جێبەجێی بکات، ئەمەش پێویستی بە کاتە تا یاریزانەکان بە باشی لەیەکەوە بگەن و لێکتێگەیشتنی باش لەنێونیان دروست بێت.


باکگراوند: یانەی حدوود لە خراپترین دۆخ دایە، لە حەوت یاریی رابردووی سەرجەم یارییەکانی دۆڕاندووە، لە خانەی کۆتایی ریزبەندییەکە دێت، بەڵام وەستانی خول دەرفەتی بەو یانەیە بەخشیوە تا ئامادەکاریی باشتر بۆ یارییەکە بکات.