یانە کوردستانییەکان بازاڕی گواستنەوەیان گەرمە

یانە کوردستانییەکان بازاڕی گواستنەوەیان گەرمە

گرێبەستە نوێیەکەی دهۆک

11 کانوونی دووەم
بازاڕی گواستنەوە

ئاڤا سپۆرت
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانە کوردستانییەکان کەوتوونەتە جوولە و دەیانەوێت خاڵە لاوازەکانی تیپەکە چارەسەر بکەن، یانەکانی نەورۆز و دهۆک و زاخۆ چەند یاریزانێکی نوێیا گواستووەتەوە ریزەکانیان و لە گەوڵیشدان یاریزانی دیکە بگوازنەوە.

یانەی نەورۆز: ناوەڕاستکاری ئەسیوبی گاسوچ پانۆمی گواستەوە ریزەکانی، کە کاپتنی هەڵبژاردەکەیە، جگە لەم یاریزانە لەگەڵ محەممەد زرێقانی ئوردنی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە، لە لایەکی دیکە لەگەڵ وائیل بن عوسمانی تونسی لە گفتوفۆ دایە و نزیکە پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.

یانەی دهۆک: یاریزان مارلۆن دۆس سانتۆسی بەرازیلی گواستەوە ریزەکانی، لە هێلی هێرشبەر یاریی دەکات، تەمەنی 29 ساڵە، دهۆک بۆ بەهێزکردنی دڵی بەرگری تیپەکە موستەفا عوبێدی گواستەوە ریزەکانی، لە ئێستاشدا لەگەڵ چەند یاریزانێکی دیکە لە هەوڵدایە تا بیانگوازێتەوە.


 گرێبەستەکانی زاخۆ، زاخۆ لەگەڵ یاریزان ئەحمد یاسین گەیشتووەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و لە چەند رۆژی دهاتوو بە فەرمی گرێبەستەکەی رادەگەیەبرێت.


یانەی زاخۆ لە گواستنەوەی لاس هەمەوەند ناوەڕاستکاری لاوی یانەی تۆرنسی سویدی نزیکبووەتەوە، کە ئەو یاریزانە 18 سالانە پێشتر لە ریزی یانەی مالمۆی سویدی یاریی کردووە.

لاس هەمەوەند یاریزانی لاوی کورد کە چەند رۆژێکە لە زاخۆیە و لەگەڵ یانەکە دەستی بە مەشق و راهێنان کردووە، هەموو شتێکی لەگەڵ یانەکە یەکلاکردووەتەوە تەنیا راگەیاندنی فەرمی گرێبەستەکەی ماوە، کە پێشتر لە ریزی هەڵبژاردەی ژێر 18 ساڵانی سوید یاریی کردووە، دوو یاریی بە درێسی هەڵبژاردەی لاوانی سوید کردووە.
تەنیا یانەی هەولێر تا ئیستا هیچ یاریزانێکی نوێی نەگواستووەتەوە ریزەکانی، جگە لەوەی کۆڵن ئەندرسنی بەڕێکردووە.


لە ئێستادا یانەکانی زاخۆ دهۆک ئاستیان لە هەڵکشانە، یانەی زاخۆ بە 25 خاڵ لە خانەی سێیەمی ریزبەندی خولەکە دێت، یانەی دهۆک بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ لە خانەی شەشەم دێت، هەولێر بە 19 خاڵ لە خانەی نۆیەم دێت، نەورۆز بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ لە خانەی شازدەیەم دێت.