چێزنی پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە دەکات

چێزنی پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە دەکات

چێزنی

 ئاڤا سپۆرت

بەرشەلۆنە لەگەڵ چێزنی گۆڵپارێزی پۆڵەندی گەیشتە رێککەوتن و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێگەی گۆڵی جیهانی ئاشکرای کرد بەرشەلۆنە سەرکەوتوو بوو لە دۆزینەوەی شوێنگرەوەی تێر شتیگن، دوای ئەوەی ئەم گۆڵپارێزەی تووشی پێکان بوو.

 

زانیاریی زیاتر: چێزنی هەرچەندە وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاندووە، بەڵام بەپێی ڕێککەوتنێک دەبێت بارسێلۆنا بڕی 2 ملیۆن یۆرۆ بداتە یوڤێنتۆس بۆ ئەوەی چێزنی بگەڕێتەوە یاریگەکان، چونکە پێشتر ئەم ڕێککەوتنە لەنێوان گۆڵپارێزەکە و یانە ئیتاڵیەکە کراوە.

 

ئەوەش بزانە: گرێبەستەکەی چیزنی و بەرشەلۆنە بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت و ئەم گۆڵپارێزەی مانگێک لەمەوبەر وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاند لەپێناو بەرشەلۆنە دەست بە یاریکردن دەکاتەوە.