عێراق سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

عێراق سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

یوسف ئەمین

20 تشرینی دووەم
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


هەڵبژاردەی عێراق لە قۆناغی گەڕانەوەی یارییەکانی پاڵاوتنی کۆمەڵەی دووەم بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا.


وێنە گەورەکە: هەڵبژاردەی عێراق ڕووبەڕوو هەڵبژاردەی عومان بوویەوە، عێراق بۆ بەردەوامبوون لەخەونی گەیشتن بە مۆندیال پێویستی بە بردنەوەی ئەم یارییە بوو، لە نیوەی یەکەم عێراق باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 36 یوسف ئەمینی کوڕە کورد گۆڵی یەکەمی عێراقی تۆمارکرد.


لە لایەکی دیکەوە: لە نیوەی دووەمی یارییەکە عومانییەکان هەوڵی ڕاستکردنەوەی ئەنجامەکەیان دەدا، بەڵام یاریزانانی عێراق بەشێوەکی باش بەرگریان دەکرد، لە ڕێگەی هێرشی پێچەوانە و تۆپی جێگیرەوە هەوڵی پارێزگاریکردن لە ئەنجامەکەیان دەدا.


باکگراوند: هەڵبژاردەی عێراق بە بردنەوە لەم یارییە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 11 خاڵ و لە خانەی دووەمی ڕیزبەندییەکە دێت، سوودی لە یەکسانبوونەکەی ئوردەن و کوەیت بینی، ‌هەڵبژاردەی عومانیش بە شەش خاڵ لە خانەی چوارەمی کۆمەڵەکەی دێت.