بۆستۆن سێلتێکس لە میلواکی بردەوە

بۆستۆن سێلتێکس لە میلواکی بردەوە

یاریزانانی بۆستۆن و میلواکی

11 تشرینی دووەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت 


لە یارییەکی بەهێزی جەمسەری ڕۆژهەڵات، یانەی بۆستۆن سێڵتیکسی پاڵەوانی وەرزی پێشوو، بووە میوانی یانەی میلواکی بەکس و توانی یارییەکە بە ئەنجامی 113-107 بباتەوە. 


وێنە گەورەکە: بەکس، کە لەم وەرزەدا ئاستی بە پێی پێویست نەبووە و هاندەرانیش لیی نیگەرانن، لە سەرەتای یارییەکەوە ئاستێکی بەرزی نیشاندا و توانی دوو چارەکی یەکەم لە سێڵتیکس بباتەوە، بەڵام سێڵتیکس لە دوو چارەکی کۆتایی گەڕایەوە و توانی بە تەواوی بەکسی میواندار تێکبشێنێت. 


لە لایەکی دیکەوە: سێڵتیکس، بە سەرکردایەتی جیانیس ئەنتیتۆکۆنمپۆ  نۆیەم بردنەوەی لەم وەرزەدا تۆمارکرد و یانەکە هاتەوە پلەی دووەمی ڕیزبەندی جەمسەرەکە، جیانیس، لەم یارییەدا بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا و توانی 43 خاڵ و پێنج ئەسیست و 13 ڕیباوند تۆماربکات. 


زانیاریی زیاتر: لە یارییەکی دیکەدا، یانەی مەیامی هیتی جەمسەری ڕۆژهەڵات، بووە میوانی مینیسۆتا تیمبەرۆڵڤزی جەمسەری ڕۆژائاوا و یارییەکە بە ئەنجامی 95-94 لە بەرژەوەندی مەیامی کۆتاییهات. 


ئەمەش بزانە: هەردوو یانە ئاستێکی بەرزیان نیشاندا و هەر لە دەستپیکی یارییەکەوە تاوەکو کۆتایی یارییەکە پڕ چێژ بوو، بەڵام لە کۆتاییدا مەیامی توانی بە جیاوازی تەنیا یەک خاڵ، چوارەم برندەوەی خۆی دەستەبەر بکات و چوارەم شکستی ئەم وەرزەش دووچاری مینیسۆتا بکات، لوتکەی یارییەکانی بەرەبەیانی ئەمرۆ لە ویلایەتی کۆلۆڕادۆ بوو، لەوێ یانەی دێنڤەر نەگتس میوانداریی یانەی دالاس ماڤریکسی کرد و یارییەکەش بە ئەنجامی 122-120 لە بەرژەوەندی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات. 


دۆخی یانەکان: هەردوو یانە ئاستێکی یەکجار بەرزیان نیشاندا، هەر چارەک و لە بەرژەوەندی یانەیەک کۆتایی دەهات، بەڵام لە کۆتاییدا دێنڤەر توانی حەوتەم بردنەوەی خۆی دەستەبەر بکات و خۆی گەیاندەوە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی ڕۆژائاوای ئێن بی ئەی.
دالاسیش لەم وەرزەدا خاوەنی پێنج بردنەوە و پێنج شکستە و یانەکە خۆی لە پلەی 11ەمی جەمسەرەکە دەبینێت. 


باکگراوند: ئەوەی گرنگ بوو لە یارییەکەدا، ئاستی کایری ئیرڤینگی ئەستێرەی دالاس بوو، کە توانی 43 خاڵ و 5 ئەسیست و 5 ڕیباوند تۆماربکات و بە باشترین یاریزانی یارییەکەش دەستنیشانکرا.