هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ڕۆدری تۆپی زێرینی بەدەستهێنا
شەیری بکە لە:
ڕۆدری لەگەڵ خەڵاتەکە
ئاڤا سپۆرت
ڕۆدری ئەستێرە و ناوەڕاستکاری ئیسپانی، خەڵاتی تۆپی زێڕینی بۆ باشترین یاریزانی ساڵ بەدەستهێنا، کە ئەمە بۆ جاری 68 ئەم خەڵاتە دابەشدەکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆدری توانی گرەوی بردنەوەی خەڵاتەکە لە یاریزانی بەڕازیلی ڤینیسیۆس بباتەوە، کاتێک لە کۆتاییدا زۆرترین دەنگی ئەو کەسانەی بەدەستهێنا، کە مافی دەنگدانیان هەیە.
زانیاریی زیاتر: ڕۆدری 28 ساڵان، یەکەم یاریزانی ناوەڕاستکاری بەرگرییە ئەم خەڵات بباتەوە، ڕۆدری هۆکاری سەرەکی بوو بۆ بردنەوەی نازناوەکان لەگەڵ یانەی مان سیتی و هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە بردنەوەی یۆرۆلیگ.
ئەمەش بزانە: ڕۆدری ماوەی 18 مانگ، لە یارکردن لەگەڵ یانەی مانی سیتی و ئیسپانیا، تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە، کاتێک لە یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلاند بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام دۆڕان.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.