نادال ماڵئاوایی کرد

نادال ماڵئاوایی کرد

نادال

10 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت


رافایال نادال یاریزانی بەناوبانگی ئیسپانی لە یاریی تێنسی سەرزەوی، ئەمڕۆ بڕیاری وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاند، ئەمەش دوای بەدستهێنانی چەندین نازناو لە پاڵەوانێتییەکان.


وێنە گەورەکە: نادال دوای بردنەوەی 22 نازناو لەسەر ئاستی چوار پاڵەوانێتییە گەورەکە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ماڵئاوایی لە یاریی تێنسی سەرزەوی ڕاگەیاند.


زانیاریی زیاتر: نادالی تەمەن 38 ساڵ دوای بردنەوەی 14 نازناوی ڕۆلاند گارۆسی فەرەنسا، کە ژمارەیەکی پێوانەیە و هیچ یاریزانێک نەیتوانیوە ئەم ژمارە نازناوە لەم پاڵەوانێتییەوە بباتەوە، چیدیکە ئەم ئەفسانەیە نابینینەوە.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: نادال لە پێگەی خۆی بڵاویکردەوە گوتی" بڕیاری وازهێنانم لە یاریکردن داوە، هەرچەندە ئەوە قورسترین بڕیارە لە ژیانم، بەڵام ئێمە دەزانین هەموو شتێک سەرەتا و کۆتایی هەیە، ئەمڕۆ کاروانی یاریکردنی من کۆتاییهات".