مانچستەر سیتی کۆتایی بە یەکسانبوونەکان هێنا

مانچستەر سیتی کۆتایی بە یەکسانبوونەکان هێنا
6 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت


مانچستەر سیتی لە درێژەی یارییەکانی گەڕی حەوتەمی پریمەرلیگ، لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری فوڵهامی کرد و سێ خاڵی زێڕینی لێوەرگرت.


چیرۆکە سەرەکییەکە: 
مانچستەر سیتی لە سەرەتاوە دەستی بەسەر یارییەکەدا گرتبوو، بەڵام هێرشەکانی فوڵهام مەترسیدارتر بوون، لە خولەکی 26 لە ڕێگەیەکی پاسێکی نایابی خیمینێزەوە، ئەندریاس پێرێرا گۆڵی یەکەمی یارییەکەی تۆمارکرد، وەڵامی تیپەکەی گواردیۆلا هێندەی نەخایاند، لە خولەکی 32 ماتیۆ کۆڤاچیچ گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد، گێمی یەکەم بە یەکسانی کۆتایی هات.


لە لایەکی دیکەوە:
کۆڤاسیچ لە گێمی دووەمدا، تەنیا دوو خولەکی بەس بوو تاوەکوو گۆڵی دووەمی خۆی و تیپەکەی تۆمارکرد، پاشان لە خولەکی 82 بە لێدانێکی ناوازە جێرێمی دۆکو گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد، دوای ئەو گۆڵە فوڵهام باشتر بینرا.

 


زانیاریی زیاتر:
ڕۆدریگۆ مونیز لە خولەکی 89 گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و جیاوازییەکەی کەمکردەوە، بەڵام ئەمە فوڵهامی لە شکست ڕزگار نەکرد و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ