ئمباپێ لە پێکان گەڕایەوە

ئمباپێ لە پێکان گەڕایەوە

ئمباپی

30 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت


کیلیان ئمباپێ یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، لە لایەن ڕاهێنەر کارلۆ ئەنچلۆتی بانگهێشتی ڕیزەکانی تیپەکەی کرایەوە، کاتێک لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ، ڕووبەڕووی یانەی لیل دەبنەوە.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، کە کیلیان ئمباپێ بۆ یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر لیلی فەرەنسی بانگهێشتکراوە، ئەم بانگهێشتکردنە دوای ئەوەهات کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئمباپێ بەهۆی پێکان لە تیپەکەی دابڕا.


زانیاریی  زیاتر: ئمباپێ لە یاریی ڕابردووی یانەکەی بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت، لە گەڕی ڕابردووش بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریی نەکرد، بەڵام بۆ یاریی دووەمی چامپیۆنزلیگ بانگهێشترایەوە.


باکگراوند: یانەی ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە، لە یاریی یەکەمی چامپیۆنزلیگیش لە یاریی یەکەم توانی بە ئەنجامی (3-1) لە یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی بباتەوە.