ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند
30 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت


یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێکانی یاریزانی تیپەکەی تیبۆ کۆرتوای ڕاگەیاند، کە لە یاریی ڕابردووی یانەکە تووشی هاتووە.


وێنە گەورەکە: کۆرتوای گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە یاریی یانەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید تووشی پێکان هاتووە، بەهۆیە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.


زانیاریی زیاتر: کۆرتوا بەهۆی پێکانەوە لە یاریی یانەکەی بەرامبەر یانەی لیلی فەرنسی لە پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگ ناتوانێت یاریی بکات، تا دوای یارییەکانی هەڵبژاردەکان ناگەرێتەوە بۆ یاریگاکان.


باکگراوند: یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید لە گەڕی هەشتەمی لالیگای ئیسپانی بەگۆڵێک یەکسانبوون، یانەکەی کۆرتوا بە 18 خاڵ لە خانەی دووەمی ڕیزبەندی دێت.